کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕوحی شەهید هەژار قاسمی

15:00 - 30 خەرمانان 2719

لەبەرەبەری ساڵیادی شەهیدکرانی هەژار قاسمی، لاوانی پارێزەری رۆژهەڵات سەردانی گۆڕی شەهیدیان کرد و پەیمانی رێز و وەفایان لەسەر گۆڕی ئەو نەمرە دووپات کردەوە. پێشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ۲۹ی خەرمانان دەستەیەک لە لاوانی پارێزەری رۆژهەڵات بەدانانی ئاڵای کوردستان و جامانە وەک پێناسەی پێشمەرگە و ڕامان و بەرخۆدان، لەسەر گۆڕی شەهید هەژار قاسمی، پەیمانی وەفاداری تاسەریان لەگەڵ ئەو شەهیدە نەمرە نوێ کردەوە. شایانی باسە کە شەهید هەژار قاسمی مانگی رەزبەری ۱۳۹۳ی هەتاوی لە جەریانی جەولەیەکی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەشتی شنۆی پارێزگای ورمێ و لە بۆسەیەکی هێزەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا شەهید بوو و چۆ نێو ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە و هەر لەوێش بە خاک سپێردراوە و زۆر جار لاوانی کوردستان وەک ڕێز لینان و وەفاداریی بە ڕێگە و ڕێبازی ئەو لاوە شەهیدەی دێموکڕات سەردانی دەکەن.