کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەک لە بەندیخانەی ورمێ گیانی لەدەستدا

15:06 - 30 خەرمانان 2719

زیندانییەکی تەمەن سەرەوەی ٦٠ ساڵ، لە زیندانی ورمێ، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی مافی مرۆڤ، شەوی ڕابردوو٢٩ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی، زیندانییەک بە ناوی "داریووش کەنگەرلوو"، تەمەن ٦٥ ساڵ، بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، گیانی لەدەستدا. ئەو زیندانییە کە ماوەیەکی زۆر لە زیندان دابوو بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و پشتگوێخستنی نەخۆشییەکەی لە لایەن بەپرسانی زیندانی ورمێیەوە، گیانی لەدەستداوە. ماڵپەڕی "هێرانا" لەوبارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە "داریووش کەنگەرلوو"، پێشتر نەشتەگەریی دڵی کردووە و بە وتەی پزیشکەکان، توانای تەواوکردنی ماوەی زیندانییەکەی نەبووە و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، گیانی لەدەستداوە.