کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری هاوبەشی یەکیەتیی لاوان و قوتابیانی کوردستان

15:11 - 30 خەرمانان 2719

دیداری هاوبەشی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ یەکیەتیی گشتیی قوتابیانی کوردستان پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانان شاندێکی یەکیەتیی گشتیی قوتابیانی کوردستان بەسەرپەرستی بەڕێز ئەحمەد ڕەقیب سەردانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و لەلایەن شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەسەرپەرەستیی پێشەوا عەلی پوور پێشوازییان لێکرا. لەو دیدارەدا وێڕای باسکردن لە دۆخی لاوان و قوتابیانی کورد لە باشووری کوردستان و کێشە و گیر و گرفتەکانی قوتابیانی ڕۆژهەڵات لە کەرتی پەروەردە و زانستدا، جەخت لە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش کرایەوە بۆ بەدواداچوونی مافەکانی قوتابیان و خوێندکاران بە گشتی. لەمیانەی ئەو دیدارەدا باس لە خەبات و تێکۆشانی رێکخراوەیی هەردوولا کرا و ئاوڕێک لە مێژووی هاوبەشی حیزبی شیوعی و حیزبی دێموکرات درایەوە و جیلی نوێی هەر دوولا بە شانازییەوە بەڵینی ئیدامەی ئەو هاوبەشی و هاوخەباتییەیان دا.