![](/files/krmashan-7.jpg)
بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی پارێزگای کرماشان وتی: "٥٠ هەزار و ۷٥۰ کەس لە بێکارانی پارێزگای کرماشان، دەرچووانی زانکۆکانن".
پارێزگای کرماشان سەرەڕای ئەوەی کە ناوچەیەکی پڕپیت و بەرەکەت بە سەرچاوە نەوتیی و کانزایی و کشتوکاڵە، بەهۆی گەندەڵی و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بەم ناوچەیە، بەرزترین ڕێژەی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان و ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەکانی هەیە کە هەمووی بەرهەمی ڕێژەی بەرزی بێکارییە لەم ناوچەیەدا.
شایانی باسە چەندین ساڵە پارێزگای کرماشان پلەی یەکەمی بێکاری تۆمار کردووە لە ئێران و بەپێی ئاماری فەرمی ناوەندی ئاماری ئێران ڕێژەی بێکاریی ئەم پارێزگایە لەسەتا ٢٠ تۆمارکراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناونجی ڕێژەی بێکاری لە ئێران لەسەتا ٨ ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە کە ئامارەکانی ناوەندە حکوومەتییەکان لە بەرژەوەندی دەسەڵاتی ئاخوندییە و ئامارەکان زۆر لەوانە زیاترن کە ڕادەگەیەندرێن.