کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوشتن و بریندارکرنی ٥٤ کۆڵبەر، گرتنی ١٨٧ کەس و سەپاندنی ٢٧٣ ساڵ زیندان بەسەر ٨٠ بەندیی سیاسیی کورد لە سێ مانگی زستاندا

00:47 - 4 خاکەلێوه 2720

کوشتن و بریندارکرنی ٥٤ کۆڵبەر، گرتنی ١٨٧ کەس و سەپاندنی ٢٧٣ ساڵ زیندان بەسەر ٨٠ بەندیی سیاسیی کورد لە سێ مانگی زستاندا

(ڕاپۆرتی بەشێک لە حاڵەتەکانی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێ مانگی زستانی ١٣٩٨ی هەتاویدا)

  لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵیشدا لانیکەم ٣٢٩ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە. لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان بەشێکی سەرەکیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانن، لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵیشدا هەر نەبێ ٥٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون، یان بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە دەست داوە. بەپێی زانیاری و بەدواداچوونی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ٥٤ کەسە ١٢ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، تەقینەوەی مین و بەربوونەوە لە بەرزایی کوژراون و گیانیان لە دەست داوە؛ ٤٢ کەسیشیان بریندار بوون. کوژران و برینداربوونی ٥٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا لە حاڵێک دایە کە لە سێ وەرزی بەهار، هاوین و پاییزی ئەمساڵدا ١٨٦ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ببوونە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانە و کوردکوژیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، بەوەش ژمارەی ئەم کۆڵبەرانەی لە ماوەی ئەمساڵدا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لە دەست داوە و بریندار بوون؛ گەیشتە ٢٤٠ کەس. لەو ٢٤٠ کەسە ٧٣ کەسیان کوژراون و ١٦٧ کەسیش بریندار بوون. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانبار لاوێکی خەڵکی گوندی "سیس" سەر بە شاری دێولان لە پارێزگای سنە بە ناوی ”نادر کەریمی“ لەکاتی ڕۆشتن بۆ هەرێمی کوردستان و  لەلایەن سپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە. ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانباریش، لە نزیک چۆمی "سۆفی ئاوا"ی شاری "جوانڕۆ" تەرمی یەکیک لە خۆپیشاندەرانی ئەو شارە بە ناوی "هاشم مورادی" دۆزراوەتەوە. بە پێی زانیارییەکان لە کاتی دۆزینەوەی جەستەی بێ گیانی ئەم شارۆمەندە کوردە، جێگای ئەشکەنجە بە ڕوونی بە جەستەیەوە دیار بووە. ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی بەفرانبار تەرمی “سەردار ئەعەزەمی” خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان، لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کراوە. سەردار ئەعەزەمی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر و لە ڕەوتی  خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئێران لە شاری پەرەند سەر بە پارێزگای تاران ون ببوو و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نەبوو. حەوتوویەک دواتریش تەرمی نادر ڕەزایی ئابتاف، خەڵکی کرماشان پاش گیان لەدەستدان لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێراندا ڕۆژی ٨ی بەفرانبار ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و بە خاک سپێردراوە. لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ پشتڕاستیان کردووەتەوە و دەستیان بە زانیارییەکان ڕاگەیشتووە، ١٨٧ چالاک و هەڵسووری سیاسی و مەدەنی لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و لایەنگری لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات دەسبەسەر و زیندانی کراون. لەو ١٨٧ کەسە بەشێکیان دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تا دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و ٨٠ کەسیان دوای دادگایی کردن سزای لە ٣ مانگ زیندان تا ١٦ ساڵ بەندکرانیاندا بەسەردا سەپاوە و دوو بەندکراوی کوردیش بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران حوکمی ئێعدامیان دراوەتێ. ئەو ٨٠ بەندکراوەی کە لە دادگاییکردنێکی ناعادڵانەدا سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە، ٢٧٢ ساڵ و ١٠ مانگ (سەرجەم ٣٢٧٤ مانگ) بەندکرانیان بۆ بڕاوەتەوە. گرتن و حوکمدرانی ١٨٧ چالاک و هەڵسووری کورد لە وەرزی زستان لە حاڵێکدایە کە لە ٩ مانگی بەهار و هاوین و پاییزیشدا ٦٦٧ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون و بەو پێیە ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە ماوەی ئەمساڵدا لانیکەم ٨٥٤ کەسیان دەسبەسەر و زیندانی کردوە. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هەر لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا سزای ئێعدامی لەسەر ٨ بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە کە بەشی هەرە زۆریان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە کوشتنی بە ئانقەست ئێعدام کراون. جێی باسە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای ساڵەوە هەتا پاییز لانیکەم ٣٨ بەندکراوی کوردی لە دار دابوو،  بەو پێیە ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لەمساڵدا لانیکەم ٤٦ کەس بووە. هەر لە ماوەی سێ مانگی زستانی لانیکەم ١٢ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٥ لەوانی ئاشکرا کردووە. لەو ٥ کەسە کە هەموویان لە پاریزگای کرماشان بوون، سێ کەسیان کوژراون و ٢ کەسیان بریندار بوون. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەش کە لە سێ وەرزی بەهار، هاوین و پاییزیشدا ١٥ که‌سی دیکە له‌ کوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون و بریندار بوون، ژمارەی قوربانیانی مین لەمساڵدا ئەوەندەی ناو و شوناسیان ئاشکرا کراوە ٢٠ کەس بووە؛ به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی‌ هه‌واڵده‌رییه‌ ڕه‌سمییه‌کان خۆ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانیان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده‌ زیاتره‌ که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه‌. خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی خەفەتباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا ئەوەندەی زاندراوە و بە میدیایی کراوە زیاتر لە ٥٥ کەس لە کوردستان هەوڵی خۆکوژییان داوە کە بە بەداخەوە هەوڵی ٣٦ کەس لەوان سەرکەوتوو بووە کە ١٦ کەسیان ژن و ٢٠ کەسیان پیاو بوون. داتاکانی ناوەندی مافی مرۆڤ پیشان دەدەن کە له‌ ٩ مانگی پاییز، زستان و بەهاریشدا ٢١٧ که‌س له‌ کوردستان خۆیان کوشتووە و بەو پێیە ٢٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی لەمساڵدا به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری و کێشه‌ی خێزانی هه‌وڵی خۆکوژییان داوه‌، هەولەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه. لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا هەر نەبێ ٩ کرێکاری کورد بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە ٧ کەس لەوان گیانیان لەدەست داوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە سێ وەرزی پێشوویتری ساڵیشدا ٤٥ کرێکار ببوونە قوربانیی ڕووداوی کار؛ بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لەمساڵدا بەهۆی ڕووداوی کار لە کوردستان گیانیان لە دەست داوە یان بریندار وبوون، ٥٤ کەس بووە. ئەوە جیا لەوەی سەدان کەسیش بە شێوەی جۆراوجۆر لە کاتی کاردا گیانیان لەدەست داوە، بریندار یان نقوستان بوون و ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە بەردەوامیی گیانلەدەستدان و نقوستانبوونی کرێکاران لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار ده‌بن بیمەن ‌و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به‌ تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌ک دانین. ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕاگەیەندراوە.   لە خشتەکانی خوارەوەدا وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەم ڕاپۆرتە باس کراوە:   زانیاری لە سەر ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی زستانی 1398دا کووژراون و بریندار بوون
ڕیز ناو و ناسناو شوێن جۆری زیان چۆنیەتیی ڕووداو ڕێکەوت
1 کەیهان ئەکەرەم‌پور سەقز کوژراوە مانگی خەرمانان بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار بوو و بەهۆی سەختیی برینەکەی مردوە 1/10/1398
2 حەمید عابید خۆی بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 1/10/1398
3 وەهاب حەسەن‌زادە چاڵدران کوژراوە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ 2/10/1398
4 شەهرام  ئەعلایی چاڵدران بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ 2/10/1398
5 عەزیز عەزیزی بانە بریندار بووە لە ناوچەی "زەڵێ" دراوەتە بەر دەستڕێژ 3/10/1398
6 سەعدوڵڵا مەحموودی بانە بریندار بووە لە ناوچەی "زەڵێ" دراوەتە بەر دەستڕێژ 3/10/1398
7 سەلاح دەرەزیانی مەریوان بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بووە 3/10/1398
8 محەممەد ڕەشیدزادە سەردەشت کوژراوە لە شوێنێک بەناوی "کانی خاتوون" دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران 5/10/1398
9 -سەعدی سەفایی دیواندەرە کوژراوە ئوتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ 5/10/1398
10 سدیق خالیدی مەهاباد کوژراوە ئوتومبیلەکەی لە شاری مەلەکان بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ 12/10/1398
11 بێهنام عەلیزادە قوتووری خۆی بریندار بووە لە شوێنێک بەناوی "گەربەڕان" دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران 14/10/1398
12 عەلی یوسفی قوتووری خۆی بریندار بووە لە شوێنێک بەناوی "گەربەڕان" دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران 14/10/1398
13 خدر بێنەوا سەردەشت کوژراوە ڕۆژی 5ی بەفرانبار لە شوێنێک بەناوی "کانی خاتوون" دراوەتە بەر دەستڕێژ و دوای 10 ڕۆژ  برینداری گیانی لەدەست دا 15/10/1398
14 ئۆمید حەیدەری نەغەدە بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ 18/10/1398
15 شوان عەبدوڵلاهی سەردەشت بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 18/10/1398
16 مەجید مەزلوومی چاڵدران بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ 19/10/1398
17 محەممەد مەراز چاڵدران بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ 19/10/1398
18 عەلی نادری کرماشان کوژراوە لە سێ ڕییانی قازانچی ئوتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ 23/10/1398
19 جەماڵ باڵەکی مەریوان بریندار بووە لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی بەربۆتەوە 26/10/1398
20 مەزهەر سەیدڕۆستەمی قەسری شیرین بریندار بووە ئوتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ 30/10/1398
21 سالار ڕەحمانی سەڵماس بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ 4/11/1398
22 محیەدین عەزیزی سەردەشت بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 4/11/1398
23 ئەسعەد پیری پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 6/11/1398
24 عەلی هاد‌ی‌زادە خۆی بریندار بووە لە سنووری باکووری کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 6/11/1398
25 حوسێن هادی‌زادە خۆی بریندار بووە لە سنووری باکووری کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 6/11/1398
26 محەممەد ئیزەدی پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 10/11/1398
27 عوسمان وەزیری پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 10/11/1398
28 وەلی گوندەک مەلا پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 10/11/1398
29 عوسمان فتووحی سەقز گیانی لەدەست داوە لە کوێستانەکانی سەقز بەهۆی سەرما و شەختەوە ڕەق هەڵاتوە و گیانی لەدەست داوە 12/11/1398
30 محەممەد ڕەحمانی مەریوان بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 12/11/1398
31 فەرەیدوون بانەیی بانە بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بووە 17/11/1398
32 محەممەد فەقێ زادە پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 19/11/1398
33 نەبی ئەحمەدپەنا پیرانشار بریندار بووە بەهۆی سەرمابردوویی لە نەخۆشخانە خوێندراوە 20/11/1398
34 پەیمان عەبدی پاوە بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 20/11/1398
35 ئەحمەد سەحرایی پاوە کوژراوە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
36 عەزیم ئەمین زادە نۆدشە بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
37 شادمان سەیدی جوانڕۆ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
38 ڕەسووڵ هووشی جوانڕۆ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
39 تەها سولەیمانی جوانڕۆ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
40 زاهید نووری جوانڕۆ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
41 جەبار محەمەدی پاوە بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
42 شاهد ئەداک سەوڵاوا کوژراوە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
43 جەلال نووری جوانڕۆ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
44 حوسێن حەقانی پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
45 کامڕان قادری پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
46 ئەرکان عەباسی ماکۆ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 28/11/1398
47 سەیوان سەیفی سەوڵاوا بریندار بووە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزەکانی رێژیم تووشی زەربەی مێشک بووە 3/12/1398
48 زەکەریا موعەتەر مەریوان بریندار بووە لە بەرزاییەکانی ملەی تەتە هەڵدێراوە 5/12/1398
49 وەلی خەلیفە پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 5/11/1398
50 عەلی مامل ورمێ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە و گوللە بەر پشتی کەوتوە 9/11/1398
51 مەولوود بیشیری پیرانشار بریندار بووە لە ئوتومبیلەکەیدا بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ 19/12/1398
52 محەممەد قادری سەردەشت بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 22/12/1398
53 سەیوان شەریفی بانە کوژراوە تەمەن 23 ساڵ لە سنووری هەنگەژاڵ دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست داوە 25/12/1398
54 ئازاد عومەری خۆی گیانی لەدەست داوە لە کوێستانەکانی سەرسنووری ناحیەی کۆتۆل لە سەرمان ڕەق هەڵاتوە 28/12/1398
      ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی 1398دا گیراون و حوکم دراون  
ریز ناو و ناسناو شوێن پیشه‌ چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
1 میلاد فەیزی‌پوور مەریوان تەمەن 15 ساڵ بەهۆی ناڕەزایەتی‌دەربڕین بە کوشتاری کۆڵبەران و کاسبکاران گیراوە 1/10/1398
2 کورش عەزیزی شنۆ مەدەنی بۆ کێشانی ماوەی 3 ساڵ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆدا بەندکراوە 1/10/1398
3 محەمەد ئەمین قازی شنۆ مەدەنی بۆ کێشانی ماوەی 3 ساڵ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆدا بەندکراوە 1/10/1398
4 یۆسف ئەحمەدی شنۆ مەدەنی بۆ کێشانی ماوەی 3 ساڵ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆدا بەندکراوە 1/10/1398
5 کامیل ئەحمەدی شنۆ مەدەنی بۆ کێشانی ماوەی 3 ساڵ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆدا بەندکراوە 1/10/1398
6 وشیار شەعبانی بانە چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات سزای 7 مانگ زیندانی دراوەتێ 3/10/1398
7 سەیران فەهیم سنە هونەرمەند مانگی پێشوو بە تۆمەتی چالاکیی سیاسیی دژ بە ڕێژیم گیراوە و تازە بە هەواڵی گیرانەکەی زاندراوە 1/10/1398
8 شوجاع حوسەین‌زادە بانە وێبنووس بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامی "بانەنیوز"ە و ئیتلاعات گرتوویەتی 1/10/1398
9 شەهریار ئەسکۆیی سنە چالاکی سیاسی بۆ کێشانی ماوەی 30 مانگ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بەندکراوە 2/10/1398
10 سەید نەجمەدین حوسێنی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای 42 مانگ زیندانی دراوەتێ پێشتر گیرابوو
11 ئەحمەد شاهید ئیلام مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ پێشتر گیرابوو
12 مەجید ئۆمیدی کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای 3 مانگ زیندانی دراوەتێ پێشتر گیرابوو
13 بابەک دەبیریان کرماشان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 3/1/1398
14 شەفیع فەقێ‌زادە شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای 9 ساڵ زیندانی دراوەتێ پێشتر گیرابوو
15 سەید ئەییوب مووسەوی ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای 3 ساڵ و 6 مانگ زیندانی دراوەتێ پێشتر گیرابوو
16 فەرامەرز قاسمی ئازەر سنە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 4/10/1398
17 فەرزین ڕۆستەمی سنە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 4/10/1398
18 شاپور حەبیبی سنە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 4/10/1398
19 سەیدپەیام بێدروود زەنجان چالاکی یارسان لە شاری کەرەج بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 5/10/1398
20 عادیل بەهرامی کامیاران پێشمەرگەی پێشوو پۆلیسی تورکیە لەگەڵ 32 پەناخوازی دیکە ڕادەستی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئێرانی کردۆتەوە 5/10/1397
21 د. ناسر هیمەتی ئابدانانی ئیلام دەرونناس لە شاری ئیسفەهان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسیی دژی رێژیم گیراوە 5/10/1397
22 هۆمایوون بەهمەنی سنە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 2 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە 6/10/1398
23 لەیلا تیرئەندازی سنە چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 7/10/1398
24 سۆهراب ڕەحیمی شائابادی کرماشان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 8/10/1398
25 لوقمان فەیزی سنە چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 8/1/1398
26 ساسان میرەکی سنە چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 8/1/1398
27 کاروان بابایی سەلاسی باوەجانی چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 8/10/1398
28 زانا نەسیری سەلاسی باوەجانی چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 8/10/1398
29 دیاکۆ بێهرووجە سەلاسی باوەجانی چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 8/10/1398
30 محەممەد ئاریەن سەلاسی باوەجانی چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 8/10/1398
31 هوشمەند عەلیپوور سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی هەڵگەڕانەوە لە ئیسلامی و مل‌بادان لە بڕیاری خامنەیی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە 8/10/1398
32 محەممەد ئوستادقادر سەقز مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/10/1398
33 مەنووچێهر ئیبراهیمی قوتووری خۆی مەدەنی کەمئەندامە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 10/10/1398
34 فەرامەرز غەفووری سنە چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/10/1398
35 سۆهراب جانفەزا سەڵماس مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/10/1398
36 ئارام فەتحی مەریوان شاعیر و نووسەر بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 13/10/1398
37 عادڵ سالم‌فەرد شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 13/10/1398
38 عەبدولواحید عەلینژاد شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 13/10/1398
39 دڵشاد فەرەجی پاوە مەدەنی بەتۆمەتی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات سزای ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە 13/10/1398
40 هونەر (کەبیر) حوسێنی پاوە مەدەنی بەتۆمەتی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات سزای ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە 13/10/1398
41 حەبیب ڕەزایی کرماشان خوێندکار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 13/10/1398
42 موزەفەر وەلەدبەیگی پاوە ڕۆژنامەنووس بەهۆی ئەوەی لە کاناڵی تێلێگرامی خۆیدا وشەی "شەهید"ی بۆ قاسم سوڵتانی بەکار نەهێناوە گیراوە 14/10/1398
43 شاهۆ  خزری بۆکان چالاکی ئەدەبی بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە مانگی رەزبەر گیرابوو
44 هومەن فەیزی بۆکان چالاکی ئەدەبی بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای 4 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە مانگی رەزبەر گیرابوو
45 ژاکا ئیسماعیل‌پوور بۆکان چالاکی ئەدەبی بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای 3 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە مانگی رەزبەر گیرابوو
46 سمکۆ مەعڕووفی بۆکان چالاکی ئەدەبی بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە مانگی رەزبەر گیرابوو
47 مێهران مەعنەوی ورمێ مەدەنی خەڵکی گوندی "گەنکەچین" و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 14/10/1398
48 فازیل عومەری ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 14/10/1398
49 مادیح مورادی سنە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 14/10/1398
50 قادر مەجیدپوور سەوڵاوای مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 15/10/1398
51 هەیبەت ئەمین‌زادە سەوڵاوای مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 15/10/1398
52 ئارەش نەسرکورد سنە مەدەنی بەتۆمەتی چالاکیی سیاسیی پێشووی لە حیزبێکی کوردیدا  لە شاری وەرامین گیراوە لە سەرماوەزدا گیراوە
53 فەرهاد مەجیدزادە کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 16/10/1398
54 فاتیح پەروازە نێی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 16/10/1398
55 وەفا بەدەخش نێی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 16/10/1398
56 سەیران خەرامیدە سنە چالاکی مەدەنی ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی 20/10/1398
57 شەهرام کازمیان ورمێ هونەرمەند بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانیی دراوەتێ 16/10/1398
58 سیاوەش حەیاتی کرماشان چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە 22/10/1398
59 پشتیوان ئەفسەر مەریوان چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 9 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 20/10/1398
60 موبین مرادی کرماشان چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 22/10/1398
61 تۆفیق قەلعەکوویی سنە مەدەنی بە تۆمەتی خۆپیشاندان لەدژی بەردانەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە گیراوە 22/10/1398
62 سەلاح غەریبی کرماشان چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە 22/10/1398
63 نەبی تەڕدەست کرماشان چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە 22/10/1398
64 ئەشکان والی‌زادە کرماشان چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە 22/10/1398
65 سیروس عەباسی دێولان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 24/10/1398
66 فەریدە وەیسی دێولان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 24/10/1398
67 محەممەد خاتری کامیاران مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران سزای 9 مانگ زیندانی دراوەتێ 24/10/1398
68 کەیوان موکەڕەمی ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ 24/10/1398
69 ئازاد عەباسی دێولان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 24/10/1398
70 ئامانج نیک‌پەی مەریوان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 25/10/1398
71 موسلیم سولەیمانی سنە خوێندکاری زانکۆ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 25/10/1398
72 زانیار ئەحمەدپوور سنە خوێندکاری زانکۆ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 25/10/1398
73 ئەڕشەد ئەتابەک سنە خوێندکاری زانکۆ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 25/10/1398
74 وریا فەرەجی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 2 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 22/10/1398
75 یاوەر ئەمیرخانی جوانڕۆ مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە پێشتر گیراوە
76 یاسر ئەحمەدی جوانڕۆ مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە پێشتر گیراوە
77 مەیسەم محەممەدی‌نوور جوانڕۆ مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە پێشتر گیراوە
78 بەختیار زارعی جوانڕۆ مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە پێشتر گیراوە
79 پەرویز ناسری ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 22/10/1398
80 محەممەد شیخکانلوو خۆی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 23/10/1398
81 سامان عەبدولعەزیززادە کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 24/10/1398
82 ئاڕمان وەفایی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ 27/10/1398
83 کامبیز ئەسەدی کامیاران هونەرمەند بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 27/10/1398
84 ئەمیرعەلی ماجید ئیلام کتێب‌فرۆش بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 28/10/1398
85 عیرفان محەممەدی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 27/10/1398
86 هێرش خوسرەوی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 27/10/1398
87 گۆران یوسفی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 27/10/1398
88 چەکۆ قادری مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 27/10/1398
89 سادق شامی مێهران/ ئیلام مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 28/10/1398
90 عەلی ئیسماعیلی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 28/10/1398
91 ئۆمید کەرەمی سنە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 30/10/1398
92 بڕیار کاوە مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 2/11/1398
93 فەردین مورادی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 2/11/1398
94 سیروان ئۆلنیا بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و هاوکاری گرووپە ئیسلامییەکان دەستبەسەر کراوە 2/11/1398
95 ئەبولفەزل زاهید کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 2/11/1398
96 سەمیع عەلیزادە مەهاباد مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 2/11/1398
97 مێهدی ئیسماعیلی ساین‌قەڵا مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 2/11/1398
98 د. ئومید مودەڕیسی مەریوان پزیشک و چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 2/11/1398
99 سەلمان ئەفڕا مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 5/11/1398
100 وەحید فەتاحی پاوە ڕۆژنامەنووس بەهۆی ئەوەی لە کاناڵی تێلێگرامی خۆیدا وشەی "شەهید"ی بۆ قاسم سوڵتانی بەکار نەهێناوە گیراوە 6/11/1398
101 ئەسکەندەر چراغی بانە چالاکی فەرهەنگی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 6/11/1398
102 دارا ڕەشیدی سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 6/11/1398
103 ئەسکەندەر لوتفی سنە مامۆستای قوتابخانە ە تۆمەتی ”بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە“ حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە 7/11/1398
104 سامان رەببانی سەقز مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژبە ڕێژیم سزای  سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە 7/11/1398
105 حەیدەر قوربانی کامیاران چالاکی سیاسی سزای 118 ساڵ زیندانی داسەپاو بەسەر ئەودا بۆ ئیعدام گۆڕاوە 8/11/1398
106 ناسر مەحموودنیژاد تەرگەوەڕی ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای   15ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
107 ساوێن مەحموودیان‌ڕاد سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بۆ زیندانی مەهاباد گواستراوەتەوە دوو مانگ پێش گیرابوو
108 سەردار ئوزمووش باکووری کوردستان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
109 ئومید سەعیدی ورمێ مەدەنی پێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
110 کامران قاسمی ورمێ مەدەنی پێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
111 کەیهان ڕەشیدی ورمێ مەدەنی پێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
112 باسام مورادی کامیاران چالاکی سیاسیی پێشوو بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
113 عەبدوڵلا ئەحمەدی سەلاسی باوەجانی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
114 حەمەد ڕەزا ڕەمەزان زادە، کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات  سزای  13 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
115 حوسێن ڕەمەزانپووڕ کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  8 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
116 حەمید ڕەزا ڕەجایی کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
117 مستەفا ڕەباتی کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
118 حەسەن جەوهەری کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
119 سەعید حەقپەرەست کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
120 عەلی فرووتەن کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
121 پەروین  ئەدوایی مەریوان چالاکی مەدەنی بۆ کێشانی ماوەی 2 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی گرتوخانەی ناوەندیی مەریوان کراوە 10/11/1398
122 حوسێن ئازەریون پیرانشار مەدەنی ڕۆژی 7ی ڕەزبەر بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بۆ بەندیخانەی ورمێ گواستراوەتەوە 10/11/1398
123 عوسمان دڵ‌ئەنگیز مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 10/11/1398
124 شارام کازمیان ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 10/11/1398
125 سیرووس عەزیزی کرماشان پێرەوی یارسان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/11/1398
126 نادر عەزیزی کرماشان پێرەوی یارسان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/11/1398
127 ئیسحاق ڕووحی سنە چالاکی کرێکاری بۆ کێشانی ماوەی 1 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی گرتوخانە کراوە 13/11/1398
128 ڕەسووڵ سریلالی کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە .....................
129 پەرویز کەدیوەریان کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە .....................
130 مێهدی عەبداڵی کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە .....................
131 عەلی مووسا کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە .....................
132 میلاد کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە .....................
133 ئیحسان کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە .....................
134 زانیار ئەحمەدی سەلاس باوەجانی مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە .....................
135 کەدیوەریان کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە .....................
136 یونس ڕەحیمی کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە .....................
137 چیا محەممەدی سنە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 14/11/1398
138 سەید پەیام بێدروود کرماشان چالاکی یارسان بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 15/11/1398
139 ئەمیر گوەیلی سنە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 16/11/1398
140 گۆران قوربانی مەریوان ژینگەپارێز بۆ کێشانی ماوەی  5 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی مەریوان کراوە 17/11/1398
141  هادی تەنوومەند بۆکان چالاکیی کرێکاری بۆ کێشانی ماوەی  3 ساڵ و 6 مانگ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی بۆکان کراوە 17/11/1398
142 ئەمین سیبەری کرماشان چالاکیی کرێکاری بۆ کێشانی ماوەی  3 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی کرماشان کراوە 17/11/1398
143 موحسین ئەحمەدزادە شنۆ خوێندکاری زانکۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 17/11/1398
144 ئۆسامە بامداد نێی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 19/11/1398
145 حەمید ئەژدەری نێی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 19/11/1398
146 فوئاد وەکالەتی ماکۆ مەدەنی بۆ کێشانی ماوەی  1 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی خۆی کراوە 19/11/1398
147 ئەمیر موحیب ورمێ مەدەنی بەهۆی پێبوونی ئاڵای کوردستان گیراوە 19/11/1398
148 عەبدولخالق خەیاڵی بانە مەدەنی 7 مانگە گیراوە و چارەنووسی ناڕوونە/ بنەماڵەکەی تازە هەواڵی گرتنەکەی ئاشکرا دەکەن پێشتر گیراوە
149 سوحبەتوڵڵا ئومیدی کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 21/11/1398
150 مێهدی ئەبدالی کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 21/11/1398
151 خەلیل ئەسەدی بوژانی کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  3 ساڵ و 6 مانگ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 21/11/1398
152 خالید باباخانی کرماشان ئارایشگەر بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 22/11/1398
153 ئازاد عەزیزی ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 22/11/1398
154 ئیبراهیم محەممەدی سنە مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 23/11/1398
155 شادمان بەنی‌بەشەر سنە چالاکی ژینگە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 24/11/1398
156 حامید شیخی سەقز مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 25/11/1398
157 نەبی مەلاوەیسە سەقز مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 25/11/1398
158 ئەییوب خانی سەقز مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 25/11/1398
159 وەلی نەسری سنە مەدەنی بۆ کێشانی ماوەی  6 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی سنە کراوە 26/11/1398
160 سەید وەهاب عەلیزادە شنۆ مەدەنی بۆ کێشانی ماوەی  3 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی شنۆ کراوە 27/11/1398
161 سیروان ئیبراهیمی کامیاران چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 28/11/1398
162 خوسرەو زەرستان شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی سزای 16 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 28/11/1398
163 فەرهاد مورادی دیواندەرە مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 29/11/1398
164 میلاد کەڵوەندی کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە پێشتر گیراوە
165 حەمید فرووزش کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە پێشتر گیراوە
166 فوئاد عینایەتی سنە مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی  سزای 10 مانگ زیندان و 40 قامچیی بەسەردا سەپاوە 30/11/1398
167 عەبدوڵلا سادقی سەرپێڵی زەهاو چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی “بانگەشە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان” گیراوە 2/12/1398
168 پوویا پەروانە شنۆ تەمەن 18 ساڵ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بەڕێی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە 4/12/1398
169 سیروان محەممەدی ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 6/12/1398
170 حوسێن سەمەدی کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 7/12/1398
171 ئەمین کاسب کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات  سزای 2 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/12/1398
172 سەید مستەفا سابری پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
173 سەید ئەحمەد سابری پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
174 عەبدوڵڵا حەسەن زادە پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
175 محەمەد ئیبراهیم زادە پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
176 سەلام بازرگانی پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
177 محەمەد ڕەسوول ئەلیاسی نەغەدە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزب ێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
178 دلێر خوسرەوی سنە ژینگەپارێز بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
179 عوبەید عەزیزنیژاد کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
180 سیروان ڕەحیمی دێولان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 13 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە 11/12/1398
181 موژگان کاووسی کەلاردەشت چالاکی ئەدەبی لە دادگای پێداچوونەوەدا بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 76 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە 11/12/1398
182 فەردین کەریمی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ 26/12/1398
183 ئەفشین شێخولئیسلامی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ 26/12/1398
184 جەبار دودکانلوو خۆی خوێندکار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە 26/12/1398
185 ئاڕمین ئەسپەرلووس سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ 26/12/1398
186 ئیرەج ڕەحیم زادە مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ 26/12/1398
187 سۆهەیلا حیجاب کرماشان پارێزەر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 18 مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ 28/12/1398
    ناوی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی 1398دا ئێعدام کراون
ڕێکەوت وردەکاریی ڕووداو خەڵکی ناو و ناسناو ڕیز
25/10/1397 بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە ورمێ داریوش دەروێشی 1
25/10/1397 بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە ورمێ دانش دەروێشی 2
13/11/1397 بە تۆمەتی پێوندیدار بە مادە سڕکەرەکان لەدار دراوە بروجێرد    رەسووڵ مەلاحەسەنی 3
16/11/1397 بە تۆمەتی پێوندیدار بە مادە سڕکەرەکان لەدار دراوە کرماشان بۆرزوو محەممەدی 4
16/11/1397 بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لەدار دراوە کرماشان شەهاب نادری 5
11/12/1397 بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە بۆکان ئەمیر محەممەدپوور 6
22/12/1397 تەمەن 60 ساڵ و بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لەدار دراوە ورمێ حوسێن کەچنانلوو 7
22/12/1397 تەمەن 70 ساڵ و بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لەدار دراوە ورمێ عەبدوڵڵا محەممەدزادە 8
    ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی 1398دا قوربانیی تەقینەوەی مین بوون  
ریز ناو و ناسناو شوێن پیشه‌ جۆری زیان چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
1 عەلی مەلەکی ئەزگەلەی کرماشان گوندنشین کوژراوە بەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکی نەتەقاو گیانی لەدەست داوە 19/10/1398
2 ئاڕمان مەلەکی ئەزگەلەی کرماشان گوندنشین بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکی نەتەقاو گیانی لەدەست داوە 19/10/1398
3 حوججەت... مێهران کارمەند بریندار بووە لە کاتی هەڵگرتنەوەی میندا مینی پێدا تەقیوەتەوە و بە توندی بریندار بووە 28/10/1398
4 پەیام ڕۆستەمی قەسری شیرین تەمەن 12 ساڵ کوژراوە شوان بووە و لەبەر بەرغەل بووە و لاقی چووەتە سەر مین 3/12/1398
5 کەیوان ئەعزەمی سەرپێڵی زەهاو تەمەن 37 ساڵ کوژراوە بەهۆی تەقینەوەی گوللە خومپارەیەک گیانی لەدەست داوە 25/12/1398
      ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی 1398دا بە هۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە
ریز ناو و ناسناو خه‌ڵکی تەمەن چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
1 شیوا مرادی ورمێ سەروو 30 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 1/10/1398
2 پێدرام حاجی مەریوان 32 ساڵ بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 1/10/1398
3 حەیران ئیبراهیمی باینگانی پاوە 34 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 1/10/1398
4 عیرفان عەزیزی کرماشان ................. بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 3/10/1398
5 شەهناز لوتفیان پیرانشار 26 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوژینەکەی ئاگری لە خۆی بەرداوە 5/10/1398
6 زەهرە محەممەدی ئیلام 28 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 6/10/1398
7 ژیلا ڕەسووڵی سەقز 26 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی دوو منداڵە ساواکەی دەرمانداو کردوە و پاشان خۆی هەڵاواسیوە 12/10/1398
8 دڵشاد پورعەبدوڵڵاهی بۆکان 25 ساڵ دایکی دوو منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی کوشتوە 15/10/1398
9 زێنەب ئیحسانی ئیلام 32 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە 17/10/1398
10 عیرفان فاتیحی کامیاران ......... بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 17/10/1398
11 ڕێبوار مەلایی سنە 15 سال بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە 19/10/1398
12 نەجمەدین ئەحمەدپوور شنۆ 23 ساڵ لە هەولێر کرێکاریی کردوە و بە هۆکاری ناڕوون خۆی هەلاواسیوە 20/10/1398
13 محەممەد قادری سەردەشت سەروو 40 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە 21/10/1398
14 خالید مرادی کامیاران سەروو 50 ساڵ بە هۆکاری نادیار بە گاز خۆی خنکاندوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 23/10/1398
15 ئەفرووز مینایی بۆکان 15 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە 26/10/1398
16 سەمەد محەممەدنیژاد سەقز .......... بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 27/10/1398
17 سەباح لەتیف نیژاد سەقز .......... بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 27/10/1398
18 جەواد دێهقان ورمێ .............. بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 30/10/1398
19 ئەحمەد میرئەحمەدی ئیلام 23 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە 2/11/1398
20 عەبدوڵڵا خزرپوور مەهاباد ........ بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 3/11/1398
21 سەیران ئەحمەدزادە سەردەشت ........... دووگیان بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە 3/11/1398
22        زارا ئەکبەری کرماشان سەروو 30 ساڵ خێزاندار و بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە 3/11/1398
23 وەحید حوسێنی ورمێ .......... بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 3/11/1398
24 نادر موانایی ورمێ ....... بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 4/11/1398
25 ئایشێ جاهید ورمێ 31 ساڵ دایکی دوو منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە 22/11/1398
26 ڕەزا ئۆمیدی یاریجانی کرماشان 22 ساڵ لە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەرە و دوای ڕاگەیاندنی حوکمی 4 ساڵ زیندان زۆی کوشتوە 4/12/1398
27 مەهسا وەلیزادە جوانڕۆ 14 ساڵ بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 4/12/1398
28 عەلی سەفەری کرماشان 14 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 5/11/1398
29 سارینا وەیس‌مرادی جوانڕۆ 14 ساڵ هاوپۆلیی مەهسا وەلیزادە بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 6/12/1398
30 فەرید موختاری ڕوانسەر سەروو 40 ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە و بەهۆی هەژاری خۆی هەڵاواسیوە 14/12/1398
31 عەبدولقادر چراق پیرانشار ................. بە هۆکاری ناڕوون خۆی هەڵاواسیوە 18/12/1398
32 مەرزییە ڕەزایی قەسری شیرین 24 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتوە 19/12/1398
33 محەممەد نەسیری سنە ....... بەهۆی نەداری و دەستەنگی خۆی هەڵاواسیوە 19/12/1398
34 دیار چەپانی ورمێ 16 بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە 19/12/1398
35 شیوا بەساتی ئیلام سەروو 20 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 20/12/1398
36 ملینا تەڵایی شنۆ 14 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ مێردەکەی خۆی لەسەر بانی ماڵەوە فڕێ داوەتە خوارێ 29/12/1398
    ناوی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی 1398دا قوربانیی ڕووداوی کار بوون
ڕێکەوت چۆنیەتیی رووداو جۆری زیان شوێن ناو و ناسناو ڕیز
24/10/1398 لە هەولێر و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە مەریوان جەمشید ئیزەدی 1
28/10/1398 لەکاتی جۆشکاری و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە سەقز شەهرام ئەحمەدپوور 2
2/10/1398 لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکار بەربۆتەوە و لەگەنی شکاوە بریندار بووە پیرانشار حوسێن مەحموودی 3
3/11/1398 لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی خانوو گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە سەڵماس بەهمەن حەسوویان 4
3/11/1398 لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی خانوو بریندار بووە بریندار بووە سەڵماس مەسعود کوڕی ڕەزاق 5
9/11/1398 لە شاری ئامول لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی بەربۆتەوە و گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە سەوڵاوا سینا عەلی‌رەمایی 6
13/12/1398 کرێکاری ئاڵماتۆڕبەند بووە و بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە بانە خالید ڕەحیم‌نیژاد 7
16/12/1398 بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە سەردەشت مەسعوود محەممەدی 8
27/11/1398 لە هەولێر لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی بەربۆتەوە و گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە خۆی عەبدوڵڵا سۆفی 9