کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاراستنی گوشارەکان و پەرەپێدانی لەدژی ئێران

00:04 - 16 بانەمەڕ 2720

  پاراستنی گوشارەکان و پەرەپێدانی لەدژی ئێران (دوای هەڕەشە سەربازییە نوێیەکان بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ بەڵێن دەدا کە زەختی سەر ئێران بپارێزی و پەرەی پێ بدا)   بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ دوای پەرەسەندنی هەڕەشەی سەربازی، لەوانە ناردنی مانگێکی دەستکردی سیخوڕی لەلایەن تاران لە حەوتووی ڕابردوودا، خەریکی کار لەسەر هەوڵی نوێ بۆ “چەسپاندن و پەرەپێدانی” هەڵمەتی ئەوپەڕی زەخت لەسەر ئێرانە. کاربەدەستێکی بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ بە واشینگتۆن فری بیکنی ڕاگەیاند کە کۆشکی سپی درێژە بە زیاترکردنی زەختی ئابووری بۆ سەر ئێران دەدا تا کاتێک کە بێتە سەر مێزی “وتووێژی هەمەلایەنە”، داوایەک کە تاران لە دوای هاتنە سەر کاری سەرۆک کۆمار ترامپ ڕەتی کردۆتەوە. کاربەدەستان بیر لە تاقمێک بژاردە، وەک ئابلۆقە لەسەر پشتیوانیی ئێران لە ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ناوچە لە نێویاندا حیزبوڵڵا، کە لە شوێنە قەیراناوییەکانی عێراق، یەمەن، سووریە و لوبنان چالاکن و تاران چەکۆچۆڵیان بۆ دابین دەکا و ڕێبەرییان دەکا، دەکەنەوە. ئێستا هەوڵی دیکە لە ئارادان وەک لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، شوێنێک کە بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ بناغەی درێژکردنەوەی ئابلۆقە لەسەر کڕینی کەلوپەلی سەربازی لەلایەن ئێران لە وڵاتانی وەک ڕووسیە و چین، دادەڕێژی. کاربەدەستێکی پایەبەرزی بەڕێوەبەرایەتی بە فری بیکنی گوت، “سەرۆک کۆمار بە ئاشکرا گوتویەتی کە وڵاتە یەکگرتووەکان ئەوپەڕی زەخت دەچەسپێنێ و پەرەی پێ دەدا تا تێچوو بخاتە سەر ئاکارە بەدخوازانەکانی ئێران بۆ ئەوەی کە ڕێژیم دەست بە وتووێژی هەمەلایەنە بکا.” زەختی زیاتر بۆ سەر ئێران کەمتر لە حەوتوویەک دوای ناردنی سەرکەوتووانەی مانگێکی دەستکرد لەلایەن سپای پاسدارانەوە، بۆ یەکەم جار دێ کە هەنگاوێکی بەرچاو لە بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی ئێرانە، کە بەشێکی دوای هەڵگیرانی ئابلۆقەی کەلوپەلی سەربازی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ڕێگەپێدراو دەبێ. ئێران بە هەمان شێوە لەو دواییانەدا چالاکییە شەڕانییەکانی لە کەنداوی فارس زیاتر کردوە و هەڕەشەی کردوە کە ‌هێرش دەکاتە سەر ٤٠٠ پێگەی سەربازیی ئەمریکا لە سەرانسەری دنیا. چەند مانگە، بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ بەدزی لە نەتەوە یەکگرتووەکان خەریکە تا ئابلۆقەی کەلوپەلی سەربازیی هەنووکەیی لەسەر ئێران درێژ بکاتەوە کە لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆتایی دێ. ئەو هەوڵەکانی لە چەند حەوتووی دواییدا چڕ کردۆتەوە و دەیهەوێ قەناعەت بە وڵاتانی ئەندام بێنێ کە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکوچۆڵی پێشکەوتوو دەبێتە هۆی چوونەسەری بەرچاوی هەڕەشەی تێرۆریزم و بڵاوبوونەوەی زانیاریی بەرهەمهێنانی چەکوچۆڵی ڕێگەپێنەدراو. ئەگەر وڵاتە یەکگرتووەکان هیچ کارێک نەکا، ئابلۆقەکە کۆتایی پێدێ و ڕێگە بە ئێران دەدرێ کە بە شێوەی یاسایی کەلوپەلی سەربازیی پێشکەوتوو بکڕێ. ئەگەر وڵاتە یەکگرتووەکان نەتوانێ قەناعەت بە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ڕووسیە و چین بێنێ کە ئابلۆقەکە درێژ بکەنەوە، وێدەچێ کەلک لەوەی کە بە سیاسەتی “پەلەپیتکە” ناسراوە وەرگرێ، کە دەبێتە هۆی سەپاندنەوەی ئابلۆقەی چڕی ئابووری کە دوای ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ٢٠١٥ هەڵگیران. هەموو ئەو دەوڵەتانەی کە ڕێککەوتنەکەیان واژۆ کرد دەتوانن کەلک لە سیاسەتی “پەلەپیتکە” وەرگرن، بە گوێرەی لێدوانێکی یاسایی نێوخۆیی لە لایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵ لەلایەن وەزیری کاروباری دەرەوە مایک پۆمپێئۆ بۆ فری بیکن پشتڕاست کرایەوە. لە کاتێکدا کە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بڵاو بۆتەوە، دەوڵەتەکەی درێژە بە خەرجکردنی پاشەکەوتی دراوی ئەو وڵاتە بۆ ئۆپەراسیۆنە تێرۆریستییەکانی لە دەرەوەی وڵات و گەشە پێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدا، لە نێویاندا پیتاندنی ئۆرانیۆم کە بەشی سەرەکیی بۆمبی ئەتۆمە، لە جیاتی ئەوەی کە بیدا بە یارمەتیی پزشکی بۆ هاووڵاتیانی. بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ پێداگرە کە هیچ ئابلۆقەیەکی نوێ بۆ ئەوە نییە کە زەرەر بە خەڵکی ئێران بگەیەنێ، بە تایبەتی لە کاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بەتوندی ئێرانی گرتۆتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ درێژە بە ڕیزپەر دەدا کە ڕێگە بە تاران دەدا تا دەرمان و پێداویستییە مرۆییەکان هاوردە بکا. کاربەدەستێک بە فری بیکنی گوت: “ئابلۆقەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان کاریگەریی لەسەر یارمەتیی مرۆڤدۆستانە، وەک خواردەمەنی، دەرمان و کەلوپەلی پزشکی نییە. سەرۆک کۆمار پشتیوانی لە گەلی چەوساوەی ئێران دەکا، بۆیە وڵاتە یەکگرتووەکان کاناڵێکی مرۆڤدۆستانەی لە ڕێگەی سویسەوە کردۆتەوە تا یارمەتیی مرۆڤدۆستانە شەفاف بێ.” کاربەدەستەکە گوتی: “بەڵام ڕێژیمی ئێران درێژە بە خۆبواردن لە قبووڵی یارمەتیی پێوەندیدار بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانەوە دەدا.” کاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتیی پێشووی ئۆباما و هاوپەیمانانیان لە میدیاکان درێژە بە پێداگری لەسەر سووک کردنی ئابلۆقەکان دەدەن و بە درۆ بانگەشە دەکەن کە ئەو ئابلۆقانە پێش بە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە دەگرێ. لە وڵامدا، تاقمێک پێکهاتوو لە ٥٠ کاربەدەستی پلەبەرزی پێشووی وڵاتە یەکگرتووەکان لەم دواییانەدا داوایەکیان ئاراستەی کۆشکی سپی کرد تا درێژە بە هەڵمەتی ئەوپەڕی زەخت بدا. نامەکە، بە دەستپێشخەریی دامەزراوەی داکۆکی لە دێموکراسییەکان، ناوەندێکی توێژینەوە کە پێوەندیی نزیکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ هەیە، ڕاشكاوانە گوتیان: “ئێستا کاتی دوو هێندە کردنی هەڵمەتی ئەوپەڕێ زەختە تا مەلاکان ناچار بکرێن کە پارەکەیان سەرفی خەڵکی ئێران بکەن، نەوەک سەرفی خولیای ئەتۆمی، ئیمپەریالیزم و سەرکوتی نێوخۆیی.” ئەو تاقمە لە کاربەدەستانی پێشووی وڵاتە یەکگرتووەکان، لەوانە سیناتۆر، باڵوێز و کاربەدەستانی ئاسایشی نەتەوەیی پێشوو، “دژایەتیی توندی خۆیان لەگەڵ سووک کردنی ئابلۆقەکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند، تا ئەو کاتەی کە ڕێژیم دەست لە پشتیوانیی تێرۆریزم هەڵدەگرێ، بەرنامەی ئەتۆمی و موشەکییەکەی هەڵدەوەشێنێ، هەموو بارمتە ئەمریکاییەکان ئازاد دەکا، هێزەکانی لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناڤین دەکشێنێتەوە و کۆتایی بە سەرکوتی بێ‌بەزەییانەی خەڵکی ئێران دێنێ.” مارک دوبۆویتز، سەرۆکی دامەزراوەی داکۆکی لە دێموکراسییەکان بە فری بیکنی گوت: “کە ئێستا کاتی سووک کردنی ئابلۆقەکانی سەر ئێران نییە، بە تایبەتی بە لە بەرچاو گرتنی زیاتر بوونی هەڕەشە سەربازییەکان و جاڕز کردنەکانی پاپۆڕە ئەمریکاییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس.” دوبۆویتز گوتی: “ڕێژیمی ئێران دەبێ پێشی پێ بگیرێ کە ڕێگەی نەخۆشان بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیک نەگرێتە بەر و چالاکییە دنەدەرانە و مەترسیدارەکانی پەرە پێ نەدا. ئێستا کاتی ئەوە نییە کە پەتی ژیان لە توێی چەند میلیارد دۆلار بە سووک کردنی ئابلۆقەکان بدەینە دەسی ڕێژیم، هەروەک هەندێک لە وڵاتانی ئورووپایی و کاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتیی پێشووی ئۆباما پێشنیار دەکەن. بەڵکوو کاتی ئەوەیە کە هەڵمەتی ئەوپەڕی زەخت دووقات بکەین، وەک بە سیاسەتی پەلەپیتکە لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانەوە و بە گەڕاندنەوەی ئابلۆقەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێش ئەوەی کە تاران کەلک لە دەرفەتە پێوەندیدارەکان بە بەرجام بۆ کڕینی چەکوچۆڵی پێشکەوتوو و پەرە پێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی وەرگرێ. ***   * واشینگتۆن فری بیکن – ئادام کرێدۆ