کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستنیشان‌کردنی بەهای مافە مرۆییەکان

05:21 - 1 جۆزەردان 2720

١. دەستنیشان کردنی بەهای مافە مرۆییەکان لەسەر بنەمای پشتیوانی لە کەڕامەتی مرۆڤ لە بەستێنی ژیانی کۆمەڵایەتیدا ئەم لێڕوانینە ئامانجەکەی ئەوەیە کە، دەبێ ماف بەستێنی وەدیهاتنی ئامانجە کۆمەڵایەتییەکان لەبار بکا و ئەم ئارمانجانەش بەپێی بناخەی بەشداری پێکردنی هەرچی زۆرتری کۆمەڵانی خەڵک بۆ پڕۆسەی کۆمەڵایەتی دابین بکا. هەتا بەم شێوازە کەڕامەت و مەزنایەتیی ئینسان پارێزراو بێ. بەپێی ئەم پلانە بەشێک لە بیردۆزانی مافەکانی مرۆڤ هەوڵیان داوە، سیستەمێکی کۆک و پۆشتە لە نۆڕم و ڕێسا مافە مرۆڤیەکان دابرێژرێ («لاسۆڵ چێن و مەک دۆگاڵ») کە لەسەر بنواشەی پاراستنی گەورەیی ئینسانەکان بێ. ئەم شێوازە بە باشترین جۆر لەلایەن ئەم خودان‌هزرانە بە کەلكوەرگرتن لە هەموو جۆرە بەشەکانی زانستی کۆمەڵایەتی، هەر لە ئابوورییەوە هەتا زانستە ڕامیارییەکان و دەروونناسی و ئەو بۆچوونەی کانت کە بەهێزترین بەرگری خۆی لێ‌کردووە، بۆ جیلی دووهەم و سێهەم دەبێتە بنەما. چونکە کەڕامەتی ئینسانی و بێڕێزی نەکردن و سووکنەکردنی ئەوە کە دابینکردنی کۆمەڵایەتی، ستانداردە تەناهی و ئاسوودەییەکان، دەست وێڕاگێشتن بە لانیکەمی ئاشتی، پەروەردە و ڕاهێنانی مرۆڤ تەوەر و... بۆ شارۆمەندانی خۆی دەخوڵقێنیت. سیستەمی دەوڵەتی لیبراڵ و لانیکەمی ناچارەن ناتوانێ پاڵپشتی بەستێنی مافەکان مرۆڤ بێ؛ بەڵکوو حکومەتی مافی مرۆڤی، دەوڵەتی مرۆڤ‌تەوەر و کەڕامەتیییە کە دەتوانێ لە قەوارەی سیستەمێکی ئاسایشی یان شێوازێکی تر بگاتە چڵەپۆپەی خۆی. ئەو دەوڵەتە بەر لەوەیکە سیاسی و ئابووری بێ، لایەنی ئەخلاقی هەیە. کۆمەڵناسی، ماف وەک کۆمەڵێک ڕێسا پێناسە دەکا کە خاوەن ماکەی بەهێز بوون و کۆنترۆڵ بزانێ کە تایبەت بە مەبەستی وەدیهاتنی ئامانجە کۆمەڵایەتییەکان بێ، هەر بۆیە لەم نیزامە هزرییە، دەبێ سیاسەتدانەران و توێژەران ئەو بەها دیارانە دەست نیشان بکەن و ماف وەک پردێک و خزمەتێک بۆی وێنا بکەن. ئەوان باس لە ٨ جۆرە بەها و ئەرزش دەکەن کە لەسەر یەک گەورەیی و کەڕامەتی مرۆڤ لەسەر هەڵدەچنرێ: ١) دەسەڵات، دەبێ بزانین بە چ ڕادەیەک ئەندامانی کۆمەڵگە لە گوورانی دەسەڵات بەشدار دەبن. ٢) سامان، هەتا چەندە ئابووریی تەکووزی دەکاتە سەر پاشەکەوت و سەرمایەدانان؟ بۆ ئاستی بەرەوسەرێی هەڵکشانی تێچوو؟ بە دەمژمێر؟ کاری کەمتر؟ یان بە چ شێوازێک دەبێ؟ ٣) ڕێزگرتن، ئایا پێگەی کۆمەڵایەتی تاک بۆ چۆنیەتیی ڕەوشی بنەماڵەیی بۆ کاتی لەدایک بوونی دەگەڕێتەوە؟ یان باقی تایبەتمەندییەکانی تر، جیا لە شیاو بوونی تاک؟ ٤) ئاسوودەیی، ئەو سیاسەتانەی لەهەمبەر کۆنترۆڵی زاوزێ، پاراستنی بەساڵاچووان، بەرگری لە خەڵک لەبەرامبەر ڕووداوەکان، نەخۆشە و لەکار کەوتن، پێش گرتن بە توندوتیژی کەسی و گشتی، ساخلەمی، ئاسایش و ئاسوودەیی، هەتا چەند بۆ خزمەتی خەڵکی بووە؟ ٥) شارەزایی، شاندی سیاسی کۆمەڵگە هەتا چەندە لە ڕەخسانی دەرفەت بۆ دۆزینەوە و ڕاهێنانی کارامەیی جێ پەسندی کۆمەڵایەتی بۆ هەموولایەک پابەندە؟ ئایا دەستوێڕاگێشتنی گشتی و بەرامبەر بە پێداویستییەکانی پەروەردە بوونی هەیە؟ ئەو شارەزایی و کارامەییەی تاکەکانی کۆمەڵگە؛ دەستنیشان و هاوکاری کراون؟ ٦) تێڕوانین، کۆمەڵگە هەتاچەند یارمەتی کۆکردنەوە و ڕاگواستنی زانیارییەکان دەکا؟ بۆ میناک ئایا ئازادی چاپەمەنی، لێکۆڵینەوە و ڕاپۆڕتەکان دابین کراوە؟ هاوکارییە ئەرێنییەکانی وەک هاندان و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکان هەتا چەند کراوە؟ ٧) پەرستن، شاندی سیاسیی کۆمەڵگە چ ڕادەیەک پشتیوانی لە ئازادی پەرستن و پرۆپاگەندەی دینی دەکات؟ ٨) خۆشەویستی، چەندە پشتیوانی لە بنەماڵە و باقی دامەزراوە خزمایەتییەکان و یەکیەتیی خێزانی کراوە؟ ئەو بیرمەندانەی باسمان کردن؛ تەوفیرێکی زۆر لە نێوان داواکاری هاوبەش و فرەی مەردم بۆ بەها مرۆڤایەتییەکان لەلایەک و هەروەها «حەشیمەت، سەرچاوە و ڕێوشوێنی جێگیر» وەک «هۆکارگەلی ژینگەیی» دەست وێڕاگێشتنیان لەلایەکی تر دادەنێن. ئەم جیاوازییە بە هۆی بەرهەمی کورتماوە بووە و بەرژەوەندی هاوبەشی زاف لە بەهای مەزنایەتی هەروەک بەرژەوەندی تایبەت کە لە ئاکام هۆکارگەلی مەیل و ئینتیما خۆیا دەبێت. بە باوەڕی ئەوان، ئاکامی کۆتایی گەیشتن بە کۆمەڵگەی جیهانییە کە لەوێدا دابەشکردنی دێموکراتیک، بایەخ و بەهاکان هان دەدرێن، سەرجەم سەرچاوەکان بە هاوسەنگی وبێ جیاوازی لەبەردەستن و پشتیوانی لە کەڕامەتی ئینسانی وەک بەرزەئامانج دەبێتە هێڵی سەرەکی کۆمەڵایەتی.   ٢. لە بواری ئۆلی لە کتێبە پیرۆزەکانی هەر سێک ئۆلی سامی (جوولەکە، کریستیان و ئیسلام) بەڕوونی باسی بەخشینی کەڕامەت و مەزنایەتی مرۆڤ؛ لە ئالی خواوە کراوە. پلەی تایبەتیی مرۆڤ لە نێوان خولقێنراوەکان وەک بوونەوەرێک کە خوا بە باشترین شێواز خەلقی کردوە و لە ڕۆح و هەناسەی خۆی پێداوە، هێزی بیر کردنەوە، زانست و دەستەڵاتی پێداوە و لە بان فریشتەکانی ڕۆنیشاند، لە سەرچاوە ئۆلییەکان باسیان کراوە.