کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوراز و نشێوی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و تاڵیبان

05:32 - 1 جۆزەردان 2720

لە دوای ڕووداوەکەی 11 سێپتامبر و هێرشی ئامریکا بۆ سەر حکوومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان و ڕوخانی ئەم حکوومەتە، بەشێک لە هێز و لایەنگران و فەرماندە و بەرپرسانی تالیبان کە نەیانتوانیبوو بگەنە سنووری پاکستان، پەنایان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران هێنا. ئەوان لە ژێر سێبەری ئێراندا بۆ جارێکی دی خۆیان ڕێک خستەوە و ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوە بوون لەگەڵ حکوومەتی تازە بەدەسەڵات‌گەیشتووی ئەفغانستان. ڕێژیمی ئێران لەوکاتدا هەر هەمان سەربازگە و حەشارگانەی سەردەمانێک بۆ لێدانی تاڵیبان دابووی بە هاوپەیمانیی باکوور و دژبەرانی دیکەی، ئەمجارەیان خستیە بەر دەستی هێزەکانی تاڵیبان. لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشی: “بۆچی کۆماری ئیسلامی کە دژی تالیبان و ئەلقاعیدە بوو، دوایە پەنای دان و هاوکاریی لۆجێستیکی و دارایی کردن؟” هۆکاری سەرەکیی ئەم هاوکارییە دەگەرێتەوە بۆ ئەو ترسەی کە دەسەڵاتدارانی ئێرانی لەوەیان هەبوو کە تاڵیبان ببێتە هاوپەیمانی جوندوڵڵا. هۆکارێکی دیکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە تاڵیبان لە بەرەی شەڕ دژی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەریی ئامریکا  بوو و، ئێرانیش بەپێی ستراتیژیی خۆی تاڵیبانی بۆ ئامانج و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا بەسوود دەزانی. خاڵی گرینگ لە هەمبەر پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاقمی تالیبان _بەپێی بەڵگەنامەکانی ویکی‌لیکس_ هەر ئەم خاڵە بوو کە ئامانجی تالیبان لە شەڕ دژی هێزەکانی هاوپەیمان هەر تەنیا دەرکردنی ئامریکا نەبوو لە ئەفغانستان، بەڵکوو کردنەوەی تۆڵەئەستێنی لە دژی ئەمریکا بوو لە هەر شوێنێک بۆیان لوابا؛ بۆیە ئێران بیری لەوە نەدەکردەوە کە ڕۆژێک تالیبان و ئەمریکا پێکەوە بکەونە دانوستانەوە. بەڵام ئەم هاوکێشەیە دوای دەستبەسەرکرانی “مەلا عەبدوڵغەنی بەرادەر” سەرکردەی ئەم ڕێکخراوەیە و هاتنە سەر کاری مەلا ئەختەر محەممەد مەنسوور، گۆڕانێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی و بە شێوەیەکی بەرچاو دانوستان لەگەڵ ئامریکا، ناتۆ و عەرەبستانی سعوودی دەست پێکرا. پاشان کە مەلا ئەختەر جارێکی دیکە پلانە سەربازییەکانی خۆی لە دژی هێزەکانی ئەمریکا خستە گەڕ، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کرایە ئامانج و کوژرا. هەر لە سەرەتای ئاشکرابوونی پێوەندیی نێوان کۆماری ئیسلامی و تالیبان دیار بوو کە ئێران بەتەمایە ڕۆڵی سەرەکی ببینێ لە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستاندا. چوار دەیە ئەزموونی سیاسەتی دەرەوەی ئێران پێمان دەڵێن ئێران لە ئەفغانستان و ئەو وڵاتانەی دراوسێی کە مەیلی مەیلەو ڕۆژئاوایان بووە، هەموو بەرنامەکانی تێکدانی سەقامگیری و نانەوەی بشێوی بووە. پێوەندییەکانی ئێران لەگەڵ تالیبانیش بۆ تەڕاتێنی زیاتری خۆی لەم وڵاتە و سەپاندنی هێژمونیی خۆی بوو. هەڵوێستی ئێران بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان لێڵ و ناروون بوو. ساڵی ٢٠١٠ بەئاشکرا دژایەتیی پڕۆسەی دانوستانەکانی ئاشتیی دەکرد و ساڵی ٢٠١١ وەرسووڕایەوە و پشتیوانیی لێکرد، تەنانەت بەڕەمی ڕایگەیاند کە ئامادەیە خانەخوێی دانیشتنەکان بێ! خاڵی هەڵوێستە کردن لە سەر ئەم بابەتە ئەوەیە کە هەم مەلا ئەختەر مەنسوور، سەرۆکی تالیبان دوای گەرانەوەی لە ئێران بە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئامریکا کوژرا و، هەم بورهانەدین ڕەبانی، سەرۆکی پرۆسەی وتووێژەکانی ئاشتیی ئەفغانستان دوای سەردانی ئێران و لە ڕێگای گەرانەوەیدا بۆ ئەفغانستان بە دەستی چەکدارانی تالیبان کوژرا. ساڵی 2013 دا و دوای کرانەوەی دەفتەری نوێنەرایەتیی تالیبان لە وڵاتی قەتەر، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕەسمی دژایەتی خۆی لەگەڵ هەموو جۆرە پێوەندی و دانوستانێکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی نێوان تالیبان و ئامریکا دەربڕی و وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم پێوەندییەدا ڕاگەیەندراوێکیشی بڵاو کردەوە. دژایەتیی ئێران لەگەڵ کردنەوەی دەفتەری نوێنەرایەتیی تالیبان لە قەتەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەمەودوا ڕێکخراوی تالیبان خاوەن ئادرەسێکی دیار دەبێ بۆ دانوستانەکان چ لەگەڵ ئامریکا یان دەوڵەتی ناوەندیی ئەفغانستان، ئەم بارودۆخەش لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ناوچەدا یەک ناگرێتەوە، بەڵام ئەم ئادرەسە نوێیەی تاڵیبان کۆماری ئیسلامیی ئێران ناچار کرد کە سەرەڕای پێناخۆشبوونی دان بە ئەمری واقێعدا بنێ و پێوەندییەکانی ئێران و ئەم ڕێکخراوەیەش پێی نایە قۆناغێکی نوێوە. حەوتوویەک دوای دانووستانی نێوان تاڵیبان، ئامریکا، عەرەبستان و ئیمارەتی یەکگرتووی عەرەبی، عەلی شەمخانی، نوێنەری ڕێبەری ئێران خۆی گەیاندە کابول و بەئاشکرا پێوەندیی شاراوەی نێوان ئێران و تاڵێبانی لەقاو دا و؛ پێداگریی لەسەر ئەوە کرد کە ئەم پێوەندییانە بەردەوام و گەرموگوڕتر دەبن. ئامانج لەم سەردانەی شەمخانی گەیاندنی ئەو پەیامەی ئێران بە بەرپرسانی ئامریکایی و ئەفغانی بوو کە دەبێ ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیش لە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستاندا لە بەر چاو بگیرێ و ئێرانیش بەشێک بێ لە دانووستانەکان. دوای سەردانەکەی شەمخانی شاندێکی تاڵیبانیش لە قەتەر ڕا سەردانی کۆماری ئیسلامیی کرد و دوای ئەم سەردانە بوو کە زەریف، وەزیری دەرەوی ئێران بەکاناڵی NDTV))ی ڕایگەیاند کە ناکرێ تاڵیبان لە دەوڵەتی داهاتووی ئەفغانستاندا ڕۆڵی نەبێ و بەشداری حکومەت نەبێ! ئێران بۆ دەستێوەردانی زەق و ئاشكرای خۆی لە کاروباری ئەفغانستان‌دا چەند هۆکارێک دەبینێ. یەکەم، نەرمی‌نواندنی حامید کەرزای لە بەرامبەر سەرەڕۆیی و خۆسەپاندنی بەشێنەیی ئێران، کار گەیشتە ئەو جێیەی کە شەمخانی، ڕاوێژکاری خامنەیی لە پێتەختی ئەفغانستاندا بوێرێ بەئاشکرا باس لە پێوەندییەکانی نێوان ئێران و تاڵیبان بکا. دووهەم، هاوپەیمانیی باکوور کە سەردەمانێک ئێران پشتیوانیی ڕەهای لێدەکرد و تەنانەت کووژراوەکانی بە شەهیدی موجاهید ناو دەبرد _ بۆ نموونە ئەحمەدشا مەسعوود کە بنێرەکانی ئێستاش لە تاران هەڵدەواسرێن_ لە دوای ڕووخانی تالیبان بەرەو لاوازی و لە نێوچوون دەرۆیشت و ئێران بۆ ئەوەی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەلماندبا کە هەر لە لوبنان و سووریە و یەمەندا ئەکتەری سەرەکی نییە،  بەڵکوو لە ئەفغانستانیش دەستی باڵای هەیە؛ هاوکاریی تاڵیبانی کردوە و ئەو پێوەندییانەی بۆ ئەم ڕۆژانە ڕاگرتوە. ئەگەرچی لە ڕوانگەی ئیدۆلۆژییەوە تاڵیبان لە عەڕەبستان و ئیمارات نیزیکە و ئێران ئەمەشی پشتگوێ نەخستوە.  خاڵێکی تری ئەم بابەتە کە زیاتر بۆ ئێران گرینگە لە دوای ڕووداوەکەی 11 سێپتامبر و هێرشی ئامریکا بۆ سەر حکوومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان و ڕوخانی ئەم حکوومەتە، بەشێک لە هێز و لایەنگران و فەرماندە و بەرپرسانی تالیبان کە نەیانتوانیبوو بگەنە سنووری پاکستان، پەنایان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران هێنا. ئەوان لە ژێر سێبەری ئێراندا بۆ جارێکی دی خۆیان ڕێک خستەوە و ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوە بوون لەگەڵ حکوومەتی تازە بەدەسەڵات‌گەیشتووی ئەفغانستان. ڕێژیمی ئێران لەوکاتدا هەر هەمان سەربازگە و حەشارگانەی سەردەمانێک بۆ لێدانی تاڵیبان دابووی بە هاوپەیمانیی باکوور و دژبەرانی دیکەی، ئەمجارەیان خستیە بەر دەستی هێزەکانی تاڵیبان. لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشی: “بۆچی کۆماری ئیسلامی کە دژی تالیبان و ئەلقاعیدە بوو، دوایە پەنای دان و هاوکاریی لۆجێستیکی و دارایی کردن؟” هۆکاری سەرەکیی ئەم هاوکارییە دەگەرێتەوە بۆ ئەو ترسەی کە دەسەڵاتدارانی ئێرانی لەوەیان هەبوو کە تاڵیبان ببێتە هاوپەیمانی جوندوڵڵا. هۆکارێکی دیکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە تاڵیبان لە بەرەی شەڕ دژی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەریی ئامریکا  بوو و، ئێرانیش بەپێی ستراتیژیی خۆی تاڵیبانی بۆ ئامانج و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا بەسوود دەزانی. خاڵی گرینگ لە هەمبەر پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاقمی تالیبان _بەپێی بەڵگەنامەکانی ویکی‌لیکس_ هەر ئەم خاڵە بوو کە ئامانجی تالیبان لە شەڕ دژی هێزەکانی هاوپەیمان هەر تەنیا دەرکردنی ئامریکا نەبوو لە ئەفغانستان، بەڵکوو کردنەوەی تۆڵەئەستێنی لە دژی ئەمریکا بوو لە هەر شوێنێک بۆیان لوابا؛ بۆیە ئێران بیری لەوە نەدەکردەوە کە ڕۆژێک تالیبان و ئەمریکا پێکەوە بکەونە دانوستانەوە. بەڵام ئەم هاوکێشەیە دوای دەستبەسەرکرانی “مەلا عەبدوڵغەنی بەرادەر” سەرکردەی ئەم ڕێکخراوەیە و هاتنە سەر کاری مەلا ئەختەر محەممەد مەنسوور، گۆڕانێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی و بە شێوەیەکی بەرچاو دانوستان لەگەڵ ئامریکا، ناتۆ و عەرەبستانی سعوودی دەست پێکرا. پاشان کە مەلا ئەختەر جارێکی دیکە پلانە سەربازییەکانی خۆی لە دژی هێزەکانی ئەمریکا خستە گەڕ، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کرایە ئامانج و کوژرا. هەر لە سەرەتای ئاشکرابوونی پێوەندیی نێوان کۆماری ئیسلامی و تالیبان دیار بوو کە ئێران بەتەمایە ڕۆڵی سەرەکی ببینێ لە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستاندا. چوار دەیە ئەزموونی سیاسەتی دەرەوەی ئێران پێمان دەڵێن ئێران لە ئەفغانستان و ئەو وڵاتانەی دراوسێی کە مەیلی مەیلەو ڕۆژئاوایان بووە، هەموو بەرنامەکانی تێکدانی سەقامگیری و نانەوەی بشێوی بووە. پێوەندییەکانی ئێران لەگەڵ تالیبانیش بۆ تەڕاتێنی زیاتری خۆی لەم وڵاتە و سەپاندنی هێژمونیی خۆی بوو. هەڵوێستی ئێران بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان لێڵ و ناروون بوو. ساڵی ٢٠١٠ بەئاشکرا دژایەتیی پڕۆسەی دانوستانەکانی ئاشتیی دەکرد و ساڵی ٢٠١١ وەرسووڕایەوە و پشتیوانیی لێکرد، تەنانەت بەڕەمی ڕایگەیاند کە ئامادەیە خانەخوێی دانیشتنەکان بێ! خاڵی هەڵوێستە کردن لە سەر ئەم بابەتە ئەوەیە کە هەم مەلا ئەختەر مەنسوور، سەرۆکی تالیبان دوای گەرانەوەی لە ئێران بە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئامریکا کوژرا و، هەم بورهانەدین ڕەبانی، سەرۆکی پرۆسەی وتووێژەکانی ئاشتیی ئەفغانستان دوای سەردانی ئێران و لە ڕێگای گەرانەوەیدا بۆ ئەفغانستان بە دەستی چەکدارانی تالیبان کوژرا. ساڵی 2013 دا و دوای کرانەوەی دەفتەری نوێنەرایەتیی تالیبان لە وڵاتی قەتەر، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕەسمی دژایەتی خۆی لەگەڵ هەموو جۆرە پێوەندی و دانوستانێکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی نێوان تالیبان و ئامریکا دەربڕی و وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم پێوەندییەدا ڕاگەیەندراوێکیشی بڵاو کردەوە. دژایەتیی ئێران لەگەڵ کردنەوەی دەفتەری نوێنەرایەتیی تالیبان لە قەتەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەمەودوا ڕێکخراوی تالیبان خاوەن ئادرەسێکی دیار دەبێ بۆ دانوستانەکان چ لەگەڵ ئامریکا یان دەوڵەتی ناوەندیی ئەفغانستان، ئەم بارودۆخەش لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ناوچەدا یەک ناگرێتەوە، بەڵام ئەم ئادرەسە نوێیەی تاڵیبان کۆماری ئیسلامیی ئێران ناچار کرد کە سەرەڕای پێناخۆشبوونی دان بە ئەمری واقێعدا بنێ و پێوەندییەکانی ئێران و ئەم ڕێکخراوەیەش پێی نایە قۆناغێکی نوێوە. حەوتوویەک دوای دانووستانی نێوان تاڵیبان، ئامریکا، عەرەبستان و ئیمارەتی یەکگرتووی عەرەبی، عەلی شەمخانی، نوێنەری ڕێبەری ئێران خۆی گەیاندە کابول و بەئاشکرا پێوەندیی شاراوەی نێوان ئێران و تاڵێبانی لەقاو دا و؛ پێداگریی لەسەر ئەوە کرد کە ئەم پێوەندییانە بەردەوام و گەرموگوڕتر دەبن. ئامانج لەم سەردانەی شەمخانی گەیاندنی ئەو پەیامەی ئێران بە بەرپرسانی ئامریکایی و ئەفغانی بوو کە دەبێ ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیش لە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستاندا لە بەر چاو بگیرێ و ئێرانیش بەشێک بێ لە دانووستانەکان. دوای سەردانەکەی شەمخانی شاندێکی تاڵیبانیش لە قەتەر ڕا سەردانی کۆماری ئیسلامیی کرد و دوای ئەم سەردانە بوو کە زەریف، وەزیری دەرەوی ئێران بەکاناڵی NDTV))ی ڕایگەیاند کە ناکرێ تاڵیبان لە دەوڵەتی داهاتووی ئەفغانستاندا ڕۆڵی نەبێ و بەشداری حکومەت نەبێ! ئێران بۆ دەستێوەردانی زەق و ئاشكرای خۆی لە کاروباری ئەفغانستان‌دا چەند هۆکارێک دەبینێ. یەکەم، نەرمی‌نواندنی حامید کەرزای لە بەرامبەر سەرەڕۆیی و خۆسەپاندنی بەشێنەیی ئێران، کار گەیشتە ئەو جێیەی کە شەمخانی، ڕاوێژکاری خامنەیی لە پێتەختی ئەفغانستاندا بوێرێ بەئاشکرا باس لە پێوەندییەکانی نێوان ئێران و تاڵیبان بکا. دووهەم، هاوپەیمانیی باکوور کە سەردەمانێک ئێران پشتیوانیی ڕەهای لێدەکرد و تەنانەت کووژراوەکانی بە شەهیدی موجاهید ناو دەبرد _ بۆ نموونە ئەحمەدشا مەسعوود کە بنێرەکانی ئێستاش لە تاران هەڵدەواسرێن_ لە دوای ڕووخانی تالیبان بەرەو لاوازی و لە نێوچوون دەرۆیشت و ئێران بۆ ئەوەی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەلماندبا کە هەر لە لوبنان و سووریە و یەمەندا ئەکتەری سەرەکی نییە،  بەڵکوو لە ئەفغانستانیش دەستی باڵای هەیە؛ هاوکاریی تاڵیبانی کردوە و ئەو پێوەندییانەی بۆ ئەم ڕۆژانە ڕاگرتوە. ئەگەرچی لە ڕوانگەی ئیدۆلۆژییەوە تاڵیبان لە عەڕەبستان و ئیمارات نیزیکە و ئێران ئەمەشی پشتگوێ نەخستوە.  خاڵێکی تری ئەم بابەتە کە زیاتر بۆ ئێران گرینگە ... درێژە لە لاپەڕەی ٨ ئەوەیە کە لای خۆی دایناوە  کە دوای چوونەدەرێی ئامریکا لە ئەفغانستان ئەم وڵاتە دەکەوێتە دەستی کۆماری ئیسلامی و ئێران دەتوانێ تەڕاتێنی تێدا بکا و ئەوێش بکاتە حەسارخەڵوەتی خۆی. هەڵبەت ناکرێ لە ڕوانگەی مێژوییشەوە بایەخ بە تاڵیبان و ڕۆڵی ئەم هێزە لە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستاندا نەدرێ. ڕێکخراوی تاڵیبان کە زۆربەیان “پەشتوون”ن، تەنیا لە ئەفغانستان و پاکستان نیزیک بە ٤٥ میلیۆن کەس دەبن و بەکگراوندێکی شەڕ لەگەڵ سێ زلهێزی جیهانیان هەیە کە لە دووانیدا سەرکەوتوو بوون (لە سەدەی 19 لە دژی بریتانیا و لە سەدەی 20 لە دژی سۆڤییەت). ئەوان لە ئێستاشدا لەگەڵ ئامریکا لە شەڕ و پێکدادانێکی خوێناوی‌دان و ئامریکایان ناچار کردوە لەگەڵیان بێنە سەر میزی دانووستان. ئەمەش ناکرێ لە خوێندنەوەکانی ئێراندا لەبەرچاو نەگیرابێ. دوای دەستبەکار بوونی دەفتەری نوێنەرایەتیی تاڵیبان لە دۆحەی قەتەر، هەتا ئێستا 11 خولی دانوستان لە نێوان نوێنەرانی ئامریکا و تاڵیبان بەڕێوە چووە و لە خولی 11ی ئەم دانیشتنانەدا تاڵیبان و ئامریکا ڕێکەوتننامەیەکیان ئیمزا کرد. لە کاتێکدا کە دنیا بە گەشبینییەوە چاوەڕوانی بە ئەنجام گەیشتنی پرۆسەی ئاشتیی ئەفغانستان بوون، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، محەممەدئیبراهیم تاهیریان سەردانی دۆحەی کرد. هەر حەوتوویەک دوای ئەم سەردانە توندوتیژییەکان لە ئەفغانستان پەرەیان سەند  ومحەممەد ئەشرەف غەنی لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانی بە هێزە چەکدارەکانی ئەفغانستان کرد کە لە حاڵەتی بەرگری بێنە دەرەوە و حاڵەتی هێرشکردنە سەر چەکدارانی تەڵەبان بە خۆیانەوە بگرن. لە ئێستادا وێدەچێ بزووتنەوەی تاڵیبان وەک ئامرازێک کەوتبێتە دەستی کۆماری ئیسلامی و ئێران دەیەوێ ئادرەسی تاڵیبان لە دۆحە ڕا بگۆرێ بۆ تاران؛ یان لانیکەم نوێنەرایەتییەکیش لە ئێران دابمەزرێنێ. بە پێچەوانەوە تاڵیبان لە پێوەندی گرتن بە ئێرانەوە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگیی خۆیەتی لە ناوچەکەدا و لە مێژووی خۆیدا ئەوەی سەلماندوە کە لە کاتی گەیشتنیان بە دەسەڵات و هێزمەندیی خۆیاندا هیچ هۆگرییەکان بۆ ئێرانی شیعە نییە. کوژرانی دە کەس لە بەناو دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە بالیۆزخانەی ئێران لە مەزارشەریف و بانگهێشت نەکردنی نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕێکەوتننامە نێوان تاڵیبان و ئامریکا سەلمێنەری ئەم ڕاستییەن.