کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێرۆریزم وەک ماهییەت و پێناسەی وجوودیی ڕێژیمی ئێران

04:06 - 1 رەزبەر 2720

لە سەڕدەمی ڕێژیمی پاشایەتیدا، بە پێی بوونی ئەم حیزبە سیاسییە سێکۆڵار و دینیاینەی ئێڕان و کوردستان بەڕەنگاریی سیستمی پاشایەتییان دەکرد و بە پێی جیهانبینیی خۆیان دواڕۆژی سیاسەتی نێو ژێۆپۆلۆتیکی ئێڕانیان بۆ کۆمەڵگە وێنا دەکڕد، هەر کام لەم ڕەوتە سیاسییانە سەر بە قووتابخانەیەکی هزری و  فەلسەفی بوون کە مێژووی هاوچەشنیان بۆ سەدەکانی ڕابردوو دەگەڕایەوە و وەک ئەزموونی دەوڵەتداری کەم تا زۆر تاقی کرابوونەوە. دوابەدوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی و ئەو گەلەکۆمەکێیەی حیزبی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای تێڕۆری نەیارانی، داگیرکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا، بێ ڕۆل هێشتنەوە و دەرکردنی بەڕەی نیشتمانی و سێکۆڵاری نێو سیستمی تازە دامەزڕاوی ئێڕان و هاوکات مۆنۆپۆڵ کردنی سێ جومگەی گرینگی حکوومەتی وەک میدیا، هێزە سەربازییەکان و ئابووری بە شێوەیەکی فریودەڕانە لە ڕێگای شوعارگەلی وەک خۆشبژێوی، گەڕانەوەی شکۆ بۆ ئێڕانییەکان، عەداڵەت و  بە هەڵخەلەتاندنی دنیای دەڕەوە؛ سیستمی ویلایەتی موتلەقەی فەقیهی کردە دامەزراویەکی سیاسی و یاسایی حکومەتداری بە سەر گەڵانی ئێڕاندا. بەجۆرە دیکتاتۆرییەتی مەزهەبی _ سیاسی و نیزامی سێبەری بە سەر ئامانجەکانی گەڵانی ڕاپەریوی ئێڕان کە داخوازی ئازادی، عەداڵەت و یەکسانی بوون کێشا. کۆماری ئیسلامی بەرە بەرە مەیدانی سیاسەت کردنی بۆ حیزبە سیاسی و نەتەوەیی و سێکۆلارەکان کە دژیایەتییان لەگەڵ سیستمی ناوەندی و تیۆڵۆژیکی بەڕەی ڕاستڕەوە هەبوو، تەنگ کرد و بە زەبری گرتن و کوشتنیان، یا بێدەنگیان کردن، یان شەڕیان پێ فرۆشتن و یان لە مەیان وەدەریان نان. دواتریش خولیای هەناردە کردنی شۆڕش بە دروشمی ڕزگاریی قودس و دروست کردنی هیلالی شیعی بووە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێک کە هەشت ساڵ گیان و ژیانی لە خەڵکی ئێران ستاند. بە نیسبەت کوردستان، کورد لە ئیران لە دەیەی بیستی هەتاوی یەکەم حیزبی مۆدێڕنی سیاسیی کوردی لە ساڵی ١٣٢٤ لەسەر دەستی پێشەوا قازی محەممەد دامەزراندبوو. حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبی دامەزڕێنەری کۆماری کوردستان ڕێزگرتن لە سەروەریی تاک، پاراستنی ئازادییە سیاسی و مافە ئیتنیکییەکان و دروست کردنی کەشێکی سیاسیی ئازاد بۆ سەقامگیر کردنی تۆلێڕانس، کە هەموو نەتەوە و ئیتنیکە جیاوازەکان بتوانن موماڕەسەی بەهاکانی خۆیانی تێدا بکەن، بەشێک لە ئامانج و پڕەنسیپەکانی بوون. زۆری نەخایاند وەبەر یەک کەوتنی ئەم دوو دنیابینیە (دێموکراسی و دیکتاتۆریەت) لە کوردستاندا، لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ لەژێر سێبەری سووڕەتی "نەســر" فەڕمانی ژێنۆسایدی گەلی ئازادیخواز و دێموکراسی ویستی کوردستان، بە دەستووری خومەینیی بۆ دەڕکرا. خومەینی و وەزیر و گزیرەکانی فەرمانیان بە هێزە سەربازییەکان (ئەڕتەش، بەسیج و سپا) کرد کە تاکوو کوردستان بە قەولی خۆیان لە "ئەشڕار و کوفار" پاک نەکەنەوە، بەندی پۆتینەکانیشیان نەکەنەوە . بۆ بەجێگەیاندنی فەڕمانی خومەینی پاکتاوکردن، تیڕۆر و میلیتاریزم بۆ ماوەی چوار دەیەیە بووەتە ماکەی سەڕەکیی سیاسەت کردن لە کوردستان دەڕحەق بە نەتەوەی کورد. بەمجۆرە ڕێژیمی مەلاکان دوای داگیر کردنی ئێڕان و جێگیر کردنی سیستمە مەزهەبی و نیزامییەکەیان بۆوەی ڕەوایی و هێژمۆنییان بە سەر گەلی کوردا بسەپێنن، بە فتوای خومەینی و تێۆریی پیلانگێڕی پاکتاو کردنی سیاسی، ئابووری، کولتووری، زمانی، ژینگەیی و... کردە یاسای سیاسەت کردنیان لە کوردستان و بە ناوی مەترسیی ئەمنیەتی بچووکرین جووڵەی سیاسی و مەدەنییانەی خەڵکی کوردستان تاوانی دژایەتی لەگەڵ خوا و تێکدانی یەکپارچەیی خاکی ئێڕانی درایە پاڵ و بەرەوڕووی سزایان کردنەوە. چوار دەیەیە کوردستان میلیتارزە کراوە و ئیدارەی کوردستان دراوتە دەستی هێزە ئەمنیەتی و سەربازییەکان و بە مانای وشە بە ڕوانگەی "ئەمنیەت تەوەرانە" سیاسەتی ئیداری، یاسایی و مەدەنی بۆ کوردستان دادەڕێژرێ و بەڕێوەدەبڕێ. کوردستان کە خاونی ژینگەی دەوڵەمەندی ژێڕ زەوی (گاز و نەوت) و سەر زەوی (ئاو، ڕووبەری سەوزایی، دارستان و..)ـە، بە هەمان ڕوانگەی ئەمنیەتییەوە بە مەبەستی هەژار ڕاگرتنی خەڵکی کوردستان و دروست کردنی قەیرانی ژینگەیی سەیری دەکرێ بۆوەی بە پیلانێکی نەرم کولتوور و زمان و شۆناسەکەی لە چنگ دەربهێندرێ یان لێی بشێوێندرێ. سیاسەتی کۆماری لە کوردستان بە شێوازێکە کە هەستی کۆڵۆنیالیزمی سەدەکانی نێوەڕاست لای هەر تاکێکی کورد بە نیسبەت حاکمیەتی تاران دروست دەبێ و لە نەستی هەر مڕۆڤێکی ڕۆژهەڵاتدا بێزاری و نائاسوودەیی لە ژیان و کار بەڕامبەر ئەم سیاسەتە دوژمنکارانەیەی ڕێژیم شەپۆلان دەدا.لە سەر ئەم ئەساسە حوکمی سەربازی و میلیتاریستی وەک سەرچاوەی ئەمنیەت و ڕەوایی لە کوردستان بۆتە سیاسەت و یاسا دەرحەق بە کوردستان و بۆ بەدیهێنانی ئەم تەناهی و ئارامییە تیڕۆریش بۆتە چەک و پێناسەی ڕێژیمی تاران و؛ ڕۆژانە لە سێکتەڕە جۆربەجۆڕەکانی ژینگەیی، ئابووری، پەڕوەردەیی و مڕۆییدا بەڕێوەی دەبەن. لەگەڵ بەردەوامیی ئەم سیاسەتە شوینیستییە بۆ سڕینەوەی مافخوازی لە کوردستان، بەڵام چونکی کوردستان خاوەنی بزووتنەوەیەکی جەماوەری بەهێز وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانە، حیزبێک کە بە دڕێژایی زیاتر لە حەوت دەیە بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادییەکانی گەلەکەی تێ دەکۆشێ و سەنگەری خەبات و تێکۆشانی ئاوەدان ڕاگرتوە، لە دژی سیاسەتی قڵاچۆی کوردان ڕاوەستاوە و ئەندێشە سەردەمیانەکەی کە بریتین لە بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی و بە دێموکراتیزاسیۆن کردنی سیستمی ئێران هیندەی دی ترسی لەسەر ئەم رێژیمە دروست کردوە. بۆیە بۆ کپ کردنی ئەم دەنگە مافخوازانەیەی گەلی کورد حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی تاران (خامنەیی، ڕەفسەنجانی، خاتەمی، ئەحمەدی نژاد و ڕوحانیەوە) سیاسەتی تیڕۆریزمی مرۆیی لە ئاستی کوردستاندا لە سنووری نێوخۆ (چالاکانی مەدەنی ) و دەرەوە (کەسایەتیە سیاسیەکانی کوردستان وەک دوکتۆر قاسملوو و شەڕەفکەندی و سەدان کادر و پێشمەڕکەی حیزب)یان وەک ستراتیژی بۆ پاڕاستنی دەسەڵاتی دیکتاتۆریان و وەک مێتۆد و پارادایمی زاڵ بەکار هێناوە. هەر لە درێژەی ئەم سیاسەتە دوژمنکارانەیەدا لە ١٧ خەڕمانانی ١٣٩٧ هەتاوی بە مووشەکە دووڕهاوێژەکانی بنکەی سەرکردایەتیی ئەم حیزبەی کردە ئامانج. مەبەستەکانیشی ئەمە بوون: لە نێوخۆی ئێران چاوترسێن کردنی کۆمەڵانی خەڵک و پاشەکشە کردن بە بزوووتنەوە ناڕەزایەتییەکان کە بە هۆی سیاسەتی چەوتی ڕێژیم بەردەوام لە گەشە کردن و پەرەسەندن‌دان، بێدەنگ کردنی گوتاری ڕۆژهەڵات مێحوەری و، تەکاندنەوەی ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە بزووتنەوەی سیاسی و  پچڕانی هاوپێوەندیی هزری لە نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئازادیخوازانی سەرتاسەری ئێڕان. لە بواری ناوچەیی و نێودەوڵەتیشدا ئامانجەکە ڕوون بوو: سەپاندن و پاڕاستنی  هێژمۆنیی تێرۆریستیی خۆی لە بەڕامبەر نەیاڕانیدا و پیشاندانی هێزی سەربازی و توانای نیزامیی تێکدەرانە و تێکنۆلۆژیی  شەڕی پێشکەوتووی. بۆ پێکانی ئەم کۆمەڵە ئامانجەش قەڵای بەرخودانی حیزبی دێموکرات، ئادڕەسی ناسۆنالیزمی ڕۆژهەڵات وەک ئادڕەسی تێکۆشان و مودیرییەتی تەوژمی هەماهەنگ و هاودەنگ  کردنی هێزە کوردستانی و ئێڕانییەکان بەڕامبەر ڕێژیمی تاران هەڵدەبژێری. رێژیم بۆ ئەو تاوانە و بۆ ئەوە ئەو زەبرە لە بزووتنەوەی مافخوازیی کورد بدا و بۆ ئەوەی ئەم پەیام و سیگناڵانە بۆ دژبەرانی لە ناوچە بنێرێ، دەبوا زۆر یاسای نێونەتەوەیی و کۆنڤانسیۆن و پرەنسیپی لەژێر پێ نابا کە هەمووی پێخوست کردن. بەڵام ئەوەی بەتەمای بوو بۆی نەچووە سەر. ترساندنی خەڵک و بەچۆک‌داهێنانی ڕوحی شۆڕشگێڕیی خەڵک وەک یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێرشە ئاکامی پێچەوانەی لێ کەوتەوە. چوار ڕۆژ دواتر لە سەر داوای ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت بۆ هاوخەمی و پشتیوانی مەعنەوی لە سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەلانی خەلکی بەئەمەگ و پشتیوانانی ڕاستەقینەی حیزبی دێموکرات لە تێکۆشانێکی مەدەنی و شارستانیدا بۆ مەحکووم و ڕیسوا کردنی ئەم جینایەتەی کۆماری ئیسڵامی بە مانگرتنێکی حەماسە خوڵقێن وەڵامی ڕێژیمیان دایەوە بە یار و نەیاریان گوت کە قەڵای خۆڕاگری دێموکرات لە شاری کۆیەی باشووری کوردستان ئادڕەس و بەڕپرسی، پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ئەوەی نامۆ بەو خەڵکەیە ڕێژیم و دەسەڵاتەکەیەتی. ئەوان لەو ڕێفڕاندۆمەدا پیشانیان دایەوە قسەی خەڵک هەر ئەو "نا"یەیە کە چوار دەیە پێش ئێستا لە کوردستان بەو ڕێژیمە گوترا.   دەڕەنجام ڕاستە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێڕان چل ساڵە دژی گەلی کورد و بزووتنەوە ماف‌ویستەکەی (حیزبی دێموکراتی کوردستان) لە شەڕدایە و میکانیزمی جۆڕاوجۆری بۆ کپ کردنی دەنگی ئازادیخوازی کورد بە ڕێگای پاکتاو کردن، تێرۆر و میلیتاریزم دەکار کردوە، بەڵام چونکی کورد و بزووتنەوە ڕەواکەی خاوەنی مێژووی دێرین بە دڕێژایی چاخەکانن و ویستی بەڕزی ئینسانییان هەیە و، مڕۆڤی خۆنەویستن و بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان بە ئیرادەیەکی چیایی خەبات دەکەن؛ چونکی ئاڕمانجە پیڕۆزەکانیان بۆتە مانیفێستی هەر مڕۆڤێکی ئازادیخوازی کورد؛ ئەم بزووتنەوەیە بەچۆکدانایە و سەرکەوتن هەر بۆ ئەوە.