کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاخوندەکانی کۆماری سێدارە درێژە بە تاوانەکانیان دەدەن

01:26 - 26 رەزبەر 2720

گەلی کوردی تێکۆشەر و خۆڕاگر و کۆڵنەدەر و شۆڕشگێڕ و قارەمانمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، لە پێناوی ڕزگـاری کوردستان و ئـازادی کورد و بەدستهـێنانی مافـە ڕەوا نەتەوەییەکانمان، بە گێانێکی خۆبەخشین و بە ڕۆحییەتێکی زۆر بەرزەوە، ڕووبەڕووی سیاسەتی ڕەگەزپەرستی و کۆنەپەرستی و ئاینی، ڕێژیمی دیکتاتۆری و ڕەگەزپەرستی و ستەمکـاری کۆمـاری سـێدارەی ئیسلامی بوونـەتەوە، کە بە شـێوەیەکی زۆر دڕنـدانە و دڵڕەقـانە و نامەردانە مامەڵـەیان لەگەڵ کێشەی گـەلی کوردی ئازادیخـواز و ئاشتیخـواز کردوە و دەکەن. بە ئاگر و بە ئاسن و بە ڕەشەکوژی و ژینۆسایـدکردن و وێرانکردنی کوردستان و دەربەدەرکردن و ڕاگواستنەوەی کورد لە زیـد و نیشتمانی هەزاران ساڵەی باب و بابیرانمـان، وەڵامی مافەکـان و داخوازییەکـانی کوردیـان داونەتـەوە و دەدەنەوە. داگیرکەرانی ڕەگەزپەرست، بە هەموو شێوە و ڕێگا و شێوازێکی دڕنـدانە و نامـەردانە و قێزەوەنانە هەوڵی و گۆڕینی تۆبۆگرافیای کوردستان و سڕینەوەی ناسنامەی ڕەسەنی نەتەوایەتیـمان و لەنـاوبـردنی کولـتوور و زمـانەکەمان و داب و نەریتەکـانمان دەدەن. هەوڵ دەدەن کە لە بۆتـەی نەتـەوەی تورک و فـارس و عـەرەب دا، نەتـەوەی کـوردمان بتوێننەوە. تا ئەمڕۆش دان بە بوونی زیاتر لە (٥٠) ملیۆن کوردا نانێن، کە گەورەترین و دێرینترین و ڕەسەنترین نەتـەوەین لە ڕۆژهـەڵاتی نێوەڕاستدا. کوردستانی نیشتمانی شیرینیشمان، لانکەی سەرهەڵـدانی مرۆڤـی دێـرین و یەکەمین شارستانییە لە مێـژوودا. لەم قسەیەشماندا زیـادەڕۆیی و دەمارگـیری ناکـەین، بەڵکو بەڵـگـە مێـژووییەکـانمـان و شوێنەوارە دێرینەکـانمان، گـەواهیی دەست بە سینگـەوەن و ئەم ڕاستیـیانە دەسەلـمێنن. گەرچی نەیارانی کورد و داگیرکەرانی کوردستان، بە هەموو شێوەیەک هـەوڵیان داوە و هـەوڵدەدەن، ڕاستیە مێژووییەکان چەواشە بکەن و مێژووی گەلی کوردمان بشێوێنن و گەلێک لە ڕاستییە مێـژووییەکـانی کوردیان داونـەتە پـاڵی خۆیـان. بـەڵام کـورد وتـەنی: "ناتـوانن بە بێـژنگ بەر لە تیشکەکـانی ڕۆژ بگـرن". گەلی کوردمان لە ڕۆژهـەڵاتی کوردسـتان دا، لە ساڵی (١٩٧٩) دا، ڕۆڵـێکی گـرنگی لە ڕوخانـدنی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکەی (حەمـە ڕەزا شا)ی گـۆڕبەگـۆڕدا هەبوو. وامان زانی کە لە سایەی دەسەڵاتێکی نـوێی ئێرانـدا، ئـازادی و دیموکـراسی و ئاشـتی دێنـە ئـاراوە، کە بە چاوێکی یەکسانی و دادپـەروەری و بێ جـیاوازی نەتـەوەیی و ئـاینی و مەزهەبی وەک یەک لە هەموو نەتەوەکـان دەڕوانن، بە تایبەتیش گەلی کورمان کە ماف خـوراو و نیشتمان داگیرکراوە، کە تا ئەمڕۆش پشکی شێرمان لە ستەم و لە چەوسانەوە و لە کوێـرەوەری و کۆمـەڵکـوژی و لە کارەسـات و لە غـەدری مێـژوویی بەرکـەوتـووە. بەڵام بەداخەوە، زیاتر لە (٤١) ساڵە ڕێژیمی کۆماری سێدارەی ئیسلامی، لە جیاتی دانان بە مافـە ڕەواکـانی گەلی کوردمان، کەچی بە نامەردترین و بە دڕندەترین و بێویـژدانترین شـێوە، بە کوشندەترین چەکی مودێـرزمی کوشـندە، بە ڕۆکـێت و تـۆپی دوورهاوێژ و فـرۆکەی جەنگی و فـڕۆکەی بێ فـڕۆکەوان و تازەترین تانک و زرێپۆش، بێ دەست پاراستن لە منـداڵ و پیریش، دڵڕەقـانە و دڕنـدانە، کەوتوونەتە کۆمەڵکوژی و ڕەشەکوژی کورد لە ڕۆژهەڵات و لە باشووری کوردستان دا، بە هاوپیلانی و ڕێکەوتنی دووقـۆڵی بگرە سێ قۆڵـیش، لەگەڵ ڕێژیمی خوێنڕێژی تورکیەی زیندانستان، ڕەشەکوژی لە کورد دەکەن و دێهاتەکانی کوردستان وێـران دەکەن و بـاخ و دارستان و دەغـڵ و دان و پووش و پەڵاشی کوردستان دەسووتێنن. پەیڕەوی سیاسەتی پەرتەکە و زاڵ بە لە دژی گەلی کوردمان دەکەن و دەیانەوێ کورد بە گژی کوردا بکەن، شەڕی براکوژی لە نێوان کورد هەڵبگیرسێنن. سیاسەتی زەوی سووتماک لە کوردستان دا جێبەجێ دەکەن. تورکیا و ئێـران نایشارنـەوە بـە ئاشکـرا گەلەکـۆمـەی سەربـازی و سـیاسی لـە کـورد دەکـەن. بە سـەدان ژن و منـداڵ و پیـر و پەکـەوتەی کوردیـان شـەهـید کـردوون. لە ئەمڕۆدا بە هـەزاران مێـردمنـداڵ و لاوی کـوڕ و کچی بێـتاوانی کوردیـان خستوونـەتـە زینـدانیـیە سامناکەکانیانەوە، کە ورۆژانـە پیسترین ئەشکەنجـەی جەستـەیی و دەروونیـان دەدەن. رۆژ نییە لە کۆماری سـێدارە، دوو سێ کۆڵـبەری هـەژار و برسی کـورد بە دەستڕێـژی گوللـە نەکـوژن، ڕۆژ نیـیە، کە دوو سێ لاو و مێردمنداڵی کوردی بێ تـاوان، بە تـاوانی هەڵبەستراوی بێ بنەما، بە شێوازێکی دڕندانە لە سـێدارە نـەدەن. کۆماری سـێدارە، لە بـواری لە سـێدارەدان دا، پێشڕیـزی جیهانیان گرتـووە، ڕیکـۆردی جیهـانییان شکانـد و خاوەنی نمرەی پێوانەیی باڵان، لە لەسێدارەدانی مێردمنداڵان و ژنان بە تایبەتی و لاوان بە گشتی. ڕێژیمی کۆماری سـێدارە میدالـیای یەکەمی زێـڕینیان لە نامەردی و دڕندەیی و بێـڕەوشتی و بێویـژدانی و خوێنڕێـژی و تاوانـدا وەرگرتـوون. لای ڕێژیمی کۆمـاری سـێدارە، کوردبـوون تـاوانە. ئەم ئایـدیە بۆگەنەشیان لە خومـەینی گۆڕبەگۆڕییانەوە دەقی گرتـووە، کە بێشەرمانە بڕیـاری جیهادی لە دژی کورد دەرکرد و کورد کوشتـنی ڕەوا کـرد. ئەم شەمشەمەکوێـرانەی تاریکـستان، خۆیـان بە وەکـیل و بە سێبەری خوا دەزانن. لەو ئەقڵییەتە پووچەدان کە کليلی بەهەشت و دۆزەخ لای ئەمانە. تا ئەمـڕۆش تورک و فـارسی نـازی و ڕەگەزپـەرست، خۆیـان بە تـاکـە نەتـەوەی بـاڵای جیهـان دەزانـن، بە چـاوێکی کەمـتر و سـووکتر لە نەتەوەکـانی تـر دەڕوانـن. کۆماری سـێدارە دەیەوێ هـێڵی ڕاست و چـەپ بەسەر نـزیکـەی (١٥) میلـێون کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا بهـێنێت. ئەوە لە حاڵێک‌دایە ئەم وڵاتە فرە نەتەوەیە و دەسەڵاتی سیاسی جگە لە نەتەوەی فارس، هەموو ئەم نەتەوانەیان لە مافـە نەتـەوەییەکـانیان بێـبەش کـردوون و هـەوڵی تـوانـەوە و لەنـاوبـرنیان دەدەن. چەند جارێکی تر وتوومانە و نووسیومانە، ئێمەی نەتەوەی کورد، لە نەتەوەی تورک و عەرەب و فارس کەمتر نین و خۆمـان بە کەمتر نـازانین، ئێمەش وەکو ئەوان شایستەی ژیـان و هەموو مافـێکـین لەسەر خاکی کوردستانی خۆمانـدا. وتوومانە و دەیڵێینەوە، تا کورد بە مافـە ڕەواکانی خۆی نەگـات و دەوڵەتی سەربەخـۆی کوردستان دانەمەزرێنێت، نە تورک و نە فارس و نە عەرەبیش، ناتوانن بە ئارامی و ئاسوودەیی و بەبێ خەم پاڵی لـێبدەنەوە و بە خۆشی بژیـن. تـا ڕۆژێک زووتـر کورد ئـازاد بێت و بە مافـەکـانی خـۆی بگات و دەوڵـەتی کوردستان دابمەزرێنێت، زووتـر ئاشـتی و ئـارامی و سەقـامگـیری لە نیوان گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرجەستە دەبـن، دەبـین بە چـوار دراوسێ بـاش و ئێـمە لە مـاڵی خۆمـان و ئێـوەش لە مـاڵی خۆتـان. لە ئەمـڕۆدا دۆزی گەلی کورد، بـووە بە کێشەیەکی سەرەکی و لە پێـشینەی ڕۆژهـەڵاتی ناوەڕاسـت و ناتـووانن کە کـورد نەخـوێننەوە و بە هـەنـدی نەزانـن. کـێشەی کوریـش، کێشەیەکی بەزەیی و سۆزداری و مرۆڤـایەتی و کاتی نییە، بەڵکو کێشەیـەکی سیاسی و نەتەوەییە، کێشەی گەلـێکی مافخـوراو و نیشتمان داگـیرکراو و ستەم لێکـراوە. ئەوەش مەحـاڵە کـە بتـوانن نکـووڵی لە بـوونی، زیـاتـر لـە (٥٠) میلیـۆن کـورد بکـەن. هەرگیز گـەلی کوردمان شەڕخواز نەبـووە و نیـیە. دەستدرێـژی بۆ داگـیرکـردنی خـاکی هـیچ گەلێک نەکردوە. بەڵکو هەردەم گێچەڵیان پێکردووین و شەڕیان پێفرۆشتووین. ناچاریان کردووین کە بەرگری لە مانەوەی خۆمـان و لە پاراستنی خـاکی کوردستانمان بکەین. ئەمەش مافـێکی ڕەوای هەر گەلـێکە، کە سازمـانی نەتـەوە یەکگـرتووەکـان و هەمـوو یاسا و ڕێکەوتنـنامە نێودەوڵەتیـیەکـان دانیـان پێـناون. دەوڵەتی ئێران و تورکیا، دوو دەوڵـەتن لە کـۆی (١٤٠) دەوڵـەت، کە واژۆیـان لەسەر چەندین ڕێکەوتن و بڕوانامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و منداڵان کردوون، بەڵـێنی ئەوەیان داون، کە پابەنـدی جێبەجـێکردنی بڕیـارەکان دەبـن. بۆ نمـوونە ئـێران و تورکـیا واژۆیـان لەسەر ئەم ڕێکەوتنـانە کـردوون: رێکەوتنی ساڵی (١٩٧٥) و ڕێکەوتنی ساڵی (١٩٩٤) کە دەربـارەی پابەندبـوونن، بە جێبەجێکـردنی مافـە مـەدەنی و سیاسییەکـانی مـرۆڤ و مافەکـانی منـداڵان. بەڵام تورکیا و ئێران کە دوو دەوڵەتی داگیرکەری کوردستانن و، تا سەر ئێسقـان دڕنـدە و ڕەگەزپەرستن. نەک هەر هیچ خاڵێکی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانیان جێبەجێ نەکردوون بەڵکو بە پێچەوانەوە، بە ئاشکرا و بێ شەرمکردن، پێشـێلی هەموو ڕێکەوتننامەکانیان کردوون و هەموو سنوورێکی یاسایی و مرۆڤایەتی و ویـژدانی و ڕەوشتـییان و باشییان بەزاندوون. پێشێلی مافەکانی مرۆڤ و منداڵان و ژنیان کردوون. گوێش بە هـیچ لۆمە و نارەزایی و شەرمەزاری کردنێک نـادەن. بە ڕۆژی ڕوونـاک بێ شەرمکردن درێـژە بە تـاوانە قـێزەوەنەکـانیان و بـە ڕەشەکـوژی کـورد و بـە کاولکـردنی کوردسـتان دەدەن. تا کەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاستی ئەم تاوانانەی لە کورد دەکرێن، بێدەنگ دەبن؟ و قـوڕوقـەپی لێ دەکەن؟ تاکـەی گوێیـان دەگرن و چـاویان دەنووقـێنن و چاوپـۆشی لەم هەموو تاوانانەی تورکیا و ئێران دەکەن. کە تاوانی دژ بە مرۆڤـایەتی و تاوانی جەنگـن. پێویستە سەرۆک کۆماری تورکیای زیندانستان و سەرۆک کۆماری، کۆماری سـێـدارەی ئسلامی لەسەر ئەم تاوانانەیان، کە تـاوانی جەنگ و تـاوانی دژ بە مرۆڤـایەتین، بـدرێنە دادگـای نیودەوڵـەتی و دادگـایی بکـرێن و سـزای یاسـایی بـدرێـن. نە تورکیا و نە ئێران گـوێ بە ڕاپـۆرتە ڕاگەیاندراوەکـانی هـیومان ڕایتـش ۆوچ، و بەو بەیاننامانەش نادەن کە ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و منداڵان و ژنان دەریان دەکەن و تێیاندا لۆمە و پرۆتیستۆی سیاسەت و تاوانە قـێزەوەنەکانی ڕژێمە ڕەگەزپەرستەکانی تورکیا و ئێران دەکـەن دەرهـەق بە گـەلی بێـتاوانی کوردمان. پێـویستە فـشارێکی زیاتر بخەنە سەر ئەم دوو دەوڵەتە دیکتاتۆری و خوێنڕێژە، بۆ ئەوەی دەست لە کورد کوشت هەڵبگرن و تاوانەکانیان ڕابگرن. لە ئێستادا، تورکیا و ئێران لاوازی هەڵوێستی نەتەوە یەکگـرتووەکـان و کۆمەڵگـای نێودەوڵـەتی و ڕێکخراوەکـانی مافەکانی مرۆڤ و منداڵان و ژنـان، بـاردۆخی شەڕ و ئاڵـۆزی نێودەوڵـەتی و ململانێی نێـوان ئەمریکا و ڕوسـیا و سەرقـاڵبوونی دەوڵەتـان بە پەتـای کورۆنایان قـۆستوونەتـەوە، بـۆ زیـاتر درێـژەدان بە ڕەشەکـوژی کورد ئەنجامـدانی تاوانی قـێزەوەنتر. پێویستە هەنگـاوی کرداری بنـرێت و سزای یاسای بخرێتە سەر ڕژێـمەکـانی تورکـیا و ئێـران بـۆ ڕاگـرتن و دەستهەڵگرتن لە تاوانەکانیان دژ بە گەلی کوردمان لە هەموو کوردستان دا. ئەگینا نەتـەوە یەگرتـووەکان و کۆمەڵگـای نێودەوڵـەتی بەرپـرسن لـەم تـاوانـەی لە دژی کـورد ئەنجـام دەدرێـن. لە کۆتاییدا، ئەوە بە ڕێژیمی تورکیا و ئێران دەڵـێین، کە ئێمەی کورد گەلـێکی خۆڕاگر و کۆڵنەدەرین و قاڵەوەبووی خەبات و تێکۆشانین، لە گیانبەخشین سـڵ ناکەینەوە، مەحاڵە کە ئێوەی داگیرکەران، بتـوانن بە زەبروزەنگ و بە کوشتن و زیندانیکردن و بە لێدان و ئەشکەنجـەدان و لەسێـدارەدان، چاوشکـێنمان بکەن و چۆکـمان پێ دادەن. یا ناچـارمان بکەن، کە دەسـت لە هـیوا و لە مافـە ڕەواکـانمان و لە بەرگـریکـردن لە خـاکی پیـرۆزی کوردستانی نیشـتمانی شیرینمان هەڵبگرین. ئێمەی کورد گەلێکین کە بـڕوا و متمانەمان بە خۆمان هەیە و هەردەمیـش گەشبیـنین، کە زووبێـت یا درەنـگ، ناچارتان دەکەین کە ملکـەچی داواکـانمان و مافـە ڕەواکـانمـان ببـن.