کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نۆڤەمبەری پڕ ھەنیسک

13:23 - 5 سەرماوەز 2720

تریفەکانی ژیان توێی مانگ دەخەنە سەر گوڵی کراس و،،، سوخمەی ئەنجن ئەنجن کراوی خەم! ئەوان ھەموو ٢٥ی نۆڤەمبەرێک، بە لەشی ماندوو، کەزی بە خوێن و چاوی پر لە ژانەوە پرچی سپی لە بەردەم ئاوێنەی شکاوی محەبەت شانە دەکەن تریفەکانی ژیان ھەنیسکی ترس گریانی ژیان بەدەم فنجانێ چاوە دەخۆنەوە! نۆڤەمبەری پر لە سێبەری تریفەکان بەدیار پەنجەرەی تەمەنەوە بێزوی ئازادی و ئێلنجی سەوزایی دەدەن ئەوان، لای ئەوان ھەموو فەسڵێک لێک دەچێ ھەموو ماڵێک وێک دەچێ! لە ھەندێ ماڵ شووشەی پەنجەرەی شکاو قفڵی دەرگا چەقۆی نووک تیژ مێخەکی یادیان دەپسێنین نۆڤەمبەری پر ھەنیسک ڕەنگی چاوە ماندووەکانی خستۆتە سەر شانی ڕاستی و نیسێ دەخاتە سەر ڕوخساری ھەر ھەموو تریفەکان.