کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماندوو نابم!

22:10 - 24 بەفرانبار 2720

من لە کۆڵانی بەرینی عەشقا ھێشوی ماچم گرتبوو! لەناو باغەڵی کۆترێکی غەمگیندا کراسەکەی بەرم پرکردبوو لە خەیاڵی سەوز سەوز! گیانم پر بوو لە وردە مرواری ڕوحی ئەو، دەستەکانم بۆنی ھەناوی تۆیان گرتبوو ، تۆ! نیگام پر کردبوو لە رەنگی چاوەکانت، کەچی تۆ چۆڵ و ھۆڵ بوو باوەشت بۆم، چ قەدەرێکی سەیر بوو من شێتانەناوی تۆم بەسەر ھەڵمی پەنجەرەی ژورەکەمدا دەنووسی، تۆ پێکەنینت دەھات بە سێبەری پەنجەکانم . پێم دەوتی من باخچەیەکم گەرەکە پربێت لە عەتری پێکەنین، پێم دەوتی من ماندوو نابم لە خواردنەوەی، قاوەیەک بەدەم زکری خێرتەوە! پشکۆی ئەوین ئینجن ئینجن دەکا سیلەی ڕوح، بۆت ماندوو نەبووم ئەوکات! من، دەزانم ماندو نابی لەبیرکردنی تەمەنی بێدەنگی تۆ لە خەونی شکۆفەدا لەناو وەرزی ژیاندا ماندوو نابم ماندوم مەکە لە ناو خەیاڵی بەساڵداچوی ئەویندا! ماندوو نابم لەناو کۆڵانەکانی بیرەوەریم !