کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نام ھەوێ بمرم!

14:44 - 22 رێبەندان 2720

نام ھەوێ بمرم!   لەبیرت بێ ھەمیشە دەمگوت بەدڵ نام ھەوێ بمرم بەر لەوەی تاڵێ لە قژت بخەمە فەقیانەی کراسەکەم تا نەکەم بۆنی ھەناسەت، تا نەکەون پەنجەکانت لەناو قژما!   نام ھەوێ بمرم چەند حەزدەکەم بەر لەوەی بمرم توند توند بمگریە ئامێزت، نەکەی بمگوشی بە ڕوحتەوە، با ناسۆری ئەم چەند ساڵەی تەنیایم دڵۆپ دلۆپ لێ نەچۆڕی با بسکی شانە نەکراوی شەو چیتر لەخەیاڵی خۆی‌دا، ونم نەکا لێگەڕێ با برشێتەوە بەسەر تاڵیەکانی رابردووم‌دا، تەمەن، ھەرچی تەزوو لەگیانمایە بیتەکێنم وەک ڕێژنەی با وەک سەمای باران! ھیچ بەجێ نەھێڵم لەدوای خۆم