کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنیی لە سەوڵاوا

15:26 - 18 جۆزەردان 2721

بەرزان محەممەدی چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەوڵاوا کە ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانە ئازاد کرابوو، دیسان دەسبەسەر کرایەوە. ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردانی١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئتلاعاتییەکانی ڕێژیم "بەرزان محەمەدی" یان لەگوندەکەی خۆی (گوشخانی) سەر بە شاری سەوڵاوا، دەسبەسەر کردووە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کرانی ئەو چالاکە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. بەرزان محەمەدی لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٩٧ی هەتاوی لەتاران، ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژی ی ٩٧ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ریژیمەوە دەسبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بەتۆمەتی بەشداریی لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژ و چالاکیی دژی نیزام حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئەو حوکمە مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای پێداچوونەوە وە بۆ سێ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران کەمکرایەوە. بەرزان محەمەدی دواجار دوای ٣ ساڵ ٦مانگ بەندکران ڕۆژی دوشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ئازاد کرا.