کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆسووتاندنی سێ کرێکار لە بەردەم ئیدارەی ڕێگاوبانی ئەو شارە

16:11 - 19 جۆزەردان 2721

سێ کرێکاری خەڵکی کرماشان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پێنەدانی مووچەکانیان، لە بەردەم بینای ئیدارەی ڕێگاوبانی کرماشان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، سێ کرێکار بە نیشانەی ناڕەزایەتی دربڕین بە پێنەدانی مووچەکەیان کە ماوەیکی زۆرە ئەو ئیدارەیەی ڕێژیم مووچەی پێنەداون، لە پێش ئیدارەی ڕێگاوبانی شاری کرماشان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ کرێکارە مووچەی چەند مانگی خۆیان لە خاوەن گرێبەستەکانی ئیدارەی ڕێگاوبان وەرنەگرتووە و هەر بەو هۆیەشەوە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداوە و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی فریاکەوتنی ئەو شارە ڕزگار کراون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراونەتەوە.