کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەتاڵانبردنی ژینگە و ئاسەوارە مێژووییەکانی ناوچەکانی سەقز و دیواندەرە لەلایەن سپای پاسدارانەوە

16:20 - 19 جۆزەردان 2721

لە دڕێژەی سیاسەتی بە تاڵانبردنی سەروەت وسامانی خەڵکی کوردستان و شێواندنی لەوەڕگەکانی کوردستان و گوشار خستنە سەر مەڕدارانی کوردستان ماوەیەکە سپای پاسدارانی ڕێژیم لە هێندێک لە گوندەکانی دیواندەرە وسەقز دەستی داوەتە خراپکاری. باندێکی نێو هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم بەناوی کارکردن لە کانگای ئاسن لە ناوچەکانی سەقز و دیواندەرە، خەریکی بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستانن و لە ناوچەکانی عەباس ئاوا، ئیبراهیم ئاوا، جافرخان، کانی چەرموو، تەوەکەلان، ئاڵیجان وچلچەمە، ژینگە و لەوەڕگاکانیان بەتەواوەتی شێواندووە و زەرەر و زیانیکی زۆریان گەیاندۆتە، خەڵکی ئەو ناوچانە. خەڵکی ئەو ناوچانە چەندین جار لە فەرماندارییەکانی شارەکانی سەقز و دیواندەرە، سکاڵایان بە دژی هێزەکانی سپا تۆمار کردووە بەڵام نەک هەر وڵامیان نەدراوەتەوە، بەڵکوو لەلایەن سپاوە، هەڕشەی ئەوەیان لێکراوە کە ئەگەر بەردەوام بن لە سکاڵا تۆمارکردن، ئیزنیان پی نادرێ لە لەوەڕگەکانی ئەو ناوچانە مەڕداری بکەن و هاتووچۆی کوێستانەکانیان لێ قەدەغە دەکرێ.