کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی نارەزایەتیی بەندکراوانی بەندیخانەی ورمێ

15:32 - 20 جۆزەردان 2721

رۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠، بەهۆی پینەدانی دەرمانی ئازارشکێن، ٣٠٠ بەندکراو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. بەندکراوانی بەندیخانەی ورمێ لە بەرامبەر بنکەی تەندروستیی کۆبوونەوە و خوازیاری ئەوە بوون بەرپرسانی بەندیخانە بە بارودۆخی بەندکراوان رابگەن. چەند رۆژە بەرپرسانی بەشی تەندروستی و بەندیخانە بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر بەندکراوان دەرمانی ئازاربڕی پتر لە ٥٠٠ بەندکراو کە هەموو رۆژێ پێیان دەدرا بڕیویانە. دوابەدوای ئەم گوشارانە، سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠٠ کەس لەم بەندکراوانە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخستووە و هاواریان دەکرد: "ئێوە بوونە هۆکاری گیرۆدە بوونی ئێمە بە مادە سڕکەرەکان و هۆکاری رۆژڕەشی ئێمە، ئێوە ئێمەتان گیرۆدە کرد و دەتانەوێ ناڕازایەتیش دەرنەبڕین. دوای ماوەیەکی کورت هێزەکانی ڕێژیم لە بەندیخانە بە باتوم و دار و تێڵاوە هێرشیان کردە سەر بەندکراوان و شەڕ و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.