کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‌ دەسبەسەرکرانی دوو هاونیشتمانی لە شاری شنۆ

23:49 - 20 جۆزەردان 2721

دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران بەپێی هەواڵی چاونیوز (ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ۱۹ جۆزەردان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی "کانی ڕەش" سەر بە شاری شنۆ بە ناوی "جەعفەر حەسەن پوور" لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تەلەفۆن بانگ دەکرێ و دواتر دەسبەسەر دەکرێ. هەروەها ڕۆژی سێشەممە ۱٨ی جۆزەردان، "ئومید تایی" ۳۷ ساڵە خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا. ناوبرا پێشتریش چەندین جار گیراوە و دوای لێپرسینەوە ئازاد کراوە.