کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لە دەستدانی کرێکارێکی کورد لە تاران بەهۆی ڕووداوی کارەوە

15:51 - 22 جۆزەردان 2721

کرێکارێکی کورد بەناوی "دانا عەبدی" خەڵکی گوندی "شۆیشە"ـی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە، بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد. ماوەی چەند ڕۆژ لەمەوبەر، دانا عەبدی کرێکاری خەڵکی ناوچەی کەلاتەرزان سەربە پاریزاگی سنە کە لە تاران سەرقاڵی کارکردن بوو، بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار کە هیچ خۆپارێزییەکی کاریی لەبەرچاو نەگیرابوو لە نهۆمی چوارەمی بینایەک بەربۆتەوە و بەسەختی بریندار بوو پاش ٢٠ڕۆژ لە نەخۆشخانە بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە. جێی ئاماژەیە کە، لەماوەی حەوتووی ڕابردوودا لە شارە جیا جیاکانی کوردستان و ئێران، ٥کەس بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە، هۆکاری ئەو ڕووداوانە بۆ نەبوونی خۆپاریزیی کار دەگەڕێتەوە ئەویش بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هیچ گرینگییەکی پێ نادەن و لەو بارەوە ناکارامەیی ڕێژیم زۆر بە زەقی دیارە.