کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دواکەوتنی پارەی ٥ مانگی کرێکارانی شارەوانی ئاودانانی ئیلام

15:55 - 22 جۆزەردان 2721

کرێکارانی شارەوانی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام، ماوەی ٥ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو کرێکارانە. هەواڵدەریی "ئیلنا" لە زاری یەکێک لەو کرێکارانە بڵاوی کردووەتەوە کە سەرەڕای دواکەوتنی پارەی ٥ مانگیان، نە تەنیا لە شاری ئاودانان، بەڵکوو تەنانەت لە ئاستی پارێزگای ئیلامیش، هیچ بەرپرسێکی حکوومەتی وڵامدەری پارەی دواکەوتووی ئەو کریکارانە نییە. ئەو کرێکارە هەروەها ڕایگەیاندووە: "٥ مانگە پارەیان پێنەداوین و هەر جارەش کە بەدواداچوونی داواکارییەکەمان دەکەین، بەرپرسان بە بیانووی جۆراوجۆر داواکارییەکانی ئێمەیان ڕەت کردووەتەوە". بە وتەی یەکێک لەو کرێکارانە، ئەم پارە دواکەوتووییە، ١ مانگ و نیوی هی ساڵی ڕابردوویە لەگەڵ دواکەوتنی دابینکردنی دڵنیایی(بیمە). باسکردنی دواکەوتنی پارەی کرێکارانی شارەوانی ئاودانان، هاوکات بووە لەگەڵ سەردانی سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیم بۆ پارێزگای ئیلام.