کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچێکی کورد لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی قەزاقستان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

14:41 - 23 جۆزەردان 2721

دیلان عارف نادرۆف، کچە گەنجێکی کورد، خوێندکاری کۆلیژی هونەرە جوانەکان بەشی شێوەکاریی و نیگارکێشیی لە قەزاقستان، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئه‌و وڵاته‌ بەدەست هێنا. دیلان نادرۆف نەوەی پرۆفێسۆری ناوداری کورد نادر نادرۆفە، کچی عارف نادرۆف هاووڵاتی ولاتی قەزاقستانە و هەر لە وێ لە دایك بووە. ئەو بە تابلۆ تایبەتمەند و سەرنجراکێشەکانی بە ئاستێکی بەرزی هونەری پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئەو تابلۆیەی پلەی یەکەمی بەخشیە دیلان ناوی "مات"ـە ، ماتیش بە زمانی قەزاقی واتە دایك، مەبەستی لەو تابلۆیە دایکی کوردە، کە چەندە میهرەبان و دڵسۆز و فیداکارە، هەروەها سه‌ختی و ئازاری دایکی کورد لە کاتی ئاوارەبوون و دەربەدەری پیشان دەدات و هیوا و ئاواتی گەش بە دایکی کورد دەدات، رووبه‌ری تابلۆەکەی 120 بە 160 سانتی مەترە .