کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرتێبەردانی دەزگایەکی ئەتڵەسی سپای پاسداران لە ناوچەی بڵفەتی سەردەشت

14:46 - 23 جۆزەردان 2721

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۲۲ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دەزگایەکی ئەتڵەسی سپای تیرۆریستیی پاسداران که خەریکی دروستکردنی مۆڵگەیەکی سەربازیی ڕێژیم بووە، لە شوێنێک بە ناوی مام هەیدەر لە پشتی گوندی نێشکۆڵان سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن خەمخۆران و دڵسۆزانی نیشتمان سووتێندرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەکرێگیراوانی سپای تێرۆریستیی پاسداران، پاش ئاگر تێبەردانی ئەتڵەسەکە، ناوچەی بڵفەتیان میلیتاریزە کردووە و بە دروستکردنی بازگەی چاوەدێریی، دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە خەڵکی ئەو ناوچەیە. شایانی باسە کە لەم دواییانەدا، سپای پاسداران دوو دەزگا ئەتڵەسیان لە ناوچەی بڵفەتی سەردەشت، بەمەبەستی دروستکردنی مۆڵگەیی سەربازیی نوێ، جێگیر کردبوو کە ناڕەزایەتی و دژایەتی خەڵک و دڵسۆزانی وڵاتی لێ کەوتبووە.