کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ورمێ

15:54 - 23 جۆزەردان 2721

بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس کە لە بەندیخانەی ورمێ ڕاگیرابوو، بەهۆی درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەستدا. ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی ''شەمسەدین تاتار'' تەمەن ٥٥ ساڵ بەهۆی درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان لە بێهداری بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گیانی لە دەستدا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەمسەدین تاتاری کە تووشی ئازاری دڵ بوو و بەهۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەستدا. شەمسەدین تاتاری دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەسبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپا.