کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاددەکانی پاڕێزگای سنە بوونەتە ڕێگاکانی مەرگ

14:38 - 12 پووشپەڕ 2721

لە ڕۆژێکی پڕکارەساتدا لە رێگاکانی پارێزگای سنە، ۱٥ کەس بوونە قوربانی. سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ۱۰ی پووشپەڕی ۱٤۰۰ی هەتاوی، لە رێگای سەقز بۆ دیواندەرە، لە پێکدادانی بارهەڵگر و ماشێنێکدا، کەسێک کوژرا و دوو کەسی تریش بریندار بوون. دواتر لە رێگای ساحێب بۆ گوڵتەپە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ، کەسێک کوژرا و دوو کەسی تریش بریندار بوون. هەروەها لە گەردەنەی سەڵواتاوای"سنە" بەهۆی پێکدادانی دوو ماشێن لە جۆری سەمەند ۲ کەس کوژران کە دایک و کچ بوون و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون. شایانی باسه کە ڕێگاوبانە غەیرە ئیستانداردەکانی پارێزگای سنە، بوونەتە ڕێگاکانی مەرگ بۆ هاووڵاتییان.