کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەندکراوێکی سیاسیی کورد حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا

15:18 - 12 پووشپەڕ 2721

یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەری ١٤٠٠ی هەتاوی، پارێزەری "حوسێن خەیری" حوکمی لەسێدارەدانی ناوبراوی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە پشتڕاست کردەوە. "حوسێن خەیری" خەڵکی کرماشان و لە دەسبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سەرۆکایەتی قازی ئیمان ئەفشاری، به تۆمەتی "موحاربه لە ڕێگەی خاپوورکردنی مڵک و ماڵی گشتیی بەمەبەستی دژایەتیکردنی ڕێژێم "، حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. پارێزەری ناوبراو وتی: "تاوانی موحاربە، لەگەڵ تاوانی حوسێن خەیری، یەک ناگرێتەوە و هۆکاری موحاربەشیان بۆ وێرانکردنی مڵک و ماڵی گشتیی بە مەبەستی دژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاندووە.