کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە

14:49 - 27 گەلاوێژ 2721

سەردار ئالانی، خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سینگانی شاری شنۆ بە ناوی سەردار ئالانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گوازرایەوە. سەردار ئالانی کە بڕوانامەی ئەندازیاریی کشتوکاڵی هەیە لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سپای ڕێژیم و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەسبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە پاش دەسبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.