کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەکی خەڵکی ناوچەی پیرانشار

14:56 - 28 گەلاوێژ 2721

هاونیشتمانییەکی دانیشتووی ئاوایی “ڕزگاری”(کارخانە قەند)ـی پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، لەدرێژەی دەسبەسەر کردنەکانی خەڵکی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی ئاوایی “ڕزگاری”(کارخانە قەند)ـی سەر بە شاری پیرانشار بەناوی “سەلاح عوسمانی” بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا. تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتەپاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.