کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە

15:15 - 28 گەلاوێژ 2721

هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری بانە تەقە لە کۆڵبەران دەکەن ولە ئاکامدا سێ کۆڵبەر بریندار دەبن. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی رێژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ڕاستەوخۆ تەقە لە پۆلێک کۆڵبەر دەکەن و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی" خەلیل خالیدی و فەرەیدوون محەممەدزادە" خەڵکی گوندێکی بانە بریندار دەکەن. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراوان بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ لە هەمان سنوور کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی عوبەید ئەحمەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.