کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان بۆ بەندیخانەی سنە گوازرانەوە

15:43 - 4 خەرمانان 2721

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە کە نزیکەی دوو مانگ پێش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی ، نەجات عەزیزی تەمەن ٢٢ ساڵ و بێهزاد مەحموودی تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی شیان پاش نزیکەی دوو مانگ بەندکران و تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازرانەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەر کرانیان لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون و ناوەندە ئیتلاعاتییەکان تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حێزبێکی کوردستانیی دژبەری ڕێژیمیان خستووەتە پاڵیان. جێگای ئاماژەیە کە نەجات عەزیزی و بێهزاد مەحموودی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەسبەسەر کرابوون.