کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە سزاگەیاندنی جاش و خۆفرۆشێک لە ناوچەی مەهاباد

15:50 - 6 خەرمانان 2721

چەند چەکدارێکی نەناسراو لە گوندی کۆسەکەرێزی سەر بە شاری مەهاباد، تەقە لە جاش و خۆفرۆشێک دەکەن و بەتوندی برینداری دەکەن. ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، چەند چەکدارێکی نەناسراو لە گوندی کۆسەکەرێز، تەقە لە بەکرێگیراوێکی ڕێژیم بە ناوی" تاهیر پووردارانە" دەکەن و بەسزای خەیانەتەکانی بەگەل ونیشتمانی دەگەیێنن. تاهیر، یەکێک لە مۆرە سەرەکییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی مەهاباد و بەتایبەتی لە گوندی کۆسەکەرێز بووە کە دەستی بە خوێنی لاوانی کوردستان سوورە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بەهۆی قورسی بڕینکەنیەوە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی ورمێ لە بەشی چاوەدێری چڕی ئەو نەخۆشخانەیە لە "کۆما"دایە و ئەگەری مردنی زۆرە.