کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد لە خوراسان

15:53 - 6 خەرمانان 2721

مامۆستا بەرات محەممەد مۆقیمی، هونەرمەند و ژەنیاری بەناوبانگی کورد لە خوراسان، بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. مامۆستا بەرات محەممەد مۆقیمی، هونەرمەند و ژەنیاری ئامێری دووتار، لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە لە خوراسان ماڵاوایی لە ژیان کرد.ناوبراو ساڵی ١٣٣٣ی هەتاوی لە گوندی داشلی قەلعە سەر بە شاری بۆجنوورد لە خوراسان لەدایک‌بووە و لە ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوییەوە وەک مامۆستای ئامێری دووتار، خزمەتی بە چاند و هونەری کوردیی کردووە. جێی ئاماژەیە کە مامۆستا بەرات لە گەشەی موسیقیی کوردی لەنێو کوردەکانی خوراسان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە و وێڕای هاوسەرەکەی خاتوو گوڵ‌نەبات عەتایی کاریگەریی زۆریان لە بووژانەوەی هونەر و فۆلکلۆری کوردی لەنێو کوردەکانی خوراساندا هەبووە.