کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاری هەڵوەشانەوەی حوکمی لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی لە لایەن هاوڵاتییانی کامیارانەوە

15:55 - 6 خەرمانان 2721

سەدان هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران بە واژۆی نامەیەک داواکاری هەڵوەشانەوەی حوکمی لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی شاری سنە بوون. لەو نامەیەدا هاتووە کە ناوبراو کەسێکی ئاسایی و خێزانداری خەڵکی ئەو شارەیە و خۆشەویستی نێو ئاپۆرای خەڵکی کامیارانە. ڕۆژی دووشەممە 18ی گەلاوێژ، بنەماڵەی حەیدەر قوربانی لە لایەن دادگای گشتی پارێزگای سنە ئاگادارکراونەتەوە کە حوکمی لە سێدارەدان بە سەر ناوبراودا سەپاوە. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کەسانی نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دام و دەزگا ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە بێ هیچ بەڵگە و هۆکارێکی یاسایی تاوانی بێ بنەمایان دراوەتە پاڵ و زیندانی و ئەشکەنجە ولە سێدارە دراون. بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ و زانیاریی بنەماڵەی ناوبراو، ئەگەری لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانیی لەم ڕۆژانەدا زۆرە.