کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە لە هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا.

14:35 - 7 خەرمانان 2721

بەپێی هەواڵی (ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کرێکارێک لە هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان لەکاتی کار کردن دا گیانی لەدەست دا. ناوی ئەو کرێکارە “حەسەن مەعرووف پوور” ٣٢ سالە کوڕی مەلاعومەر، خەڵکی ئاوایی “دەشتی قوڕێ” سەر بە شاری نەغەدە بۆ “چاونیوز” ئاشکرا بووە. حەسەن مەعرووف پوور بەهۆی تەزووی کارەبا لەکاتی کار کردن دا گیانی لەدەست داوە. شایانی باسە کە بە هۆی نەبوونی هەلی کار و هەژاریی لە ڕژهەڵاتی کوردستان خەڵکی ئەو بەشەی کورداستان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان ڕوودەکەنە هەرێمی کوردستان و شارەکای دیکەی ئێران و بە هۆی ناستانداردبوونی شوێنی کار و هەروەها ئەمنییەتی کاریی تووشی ڕووداوی دڵتەزێن دەبن.