کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی چوار کۆڵبەر بەهۆی وەرگەڕانی ماشینەوە

15:11 - 15 خەرمانان 2721

بەهۆی وەرگەڕانی ماشینێکەوە لە جاددەی سەلاسی باوەجانی ٤ کۆڵبەری خەڵکی گوندی قوڵقوڵە بەتوندیی برینداربوون. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، شەوی شەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەهۆی وەرگەڕانی ماشینێکی هەڵگری کۆڵبەران لە جاددەی سەلاسی باوجانی_پاوە ٤ کۆڵبەر بە ناوەکانی" حیسام عەباسی، عادڵ محەممەدی، ناسێح و سەباح مەحموودی" بەتوندیی بریندار دەبن. باری تەندروستیی حیسام عەباسی ناجێگیرە و بۆ چارەسەری دەرمانیی گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان و هەروەها سێ کۆڵبەرەکەی دیکە دەست و لاقیان شکاوە و لە نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.