کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد

15:00 - 16 خەرمانان 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە زیاتر لە چوار مانگە دەستبەسەرە و هەروا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە. هاووڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر بە ناوی "ئارام مورادیان" چوار مانگە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر وتا ئێستا لە گرتنگەی ئەم ناوەندی ئیتلاعات ڕاگیراوە. بە وتەی یەکێک نزیک لە بنەماڵەی مورادیان، ناوبراو لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات مانگی ڕابردوو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوک و هەروەها خۆشکی ئارام مورادیان و ئەو دوو ماڵەیان پشکنیوە. ئارام مورادیان کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی "ئارەش ئەحمەدی و ئەمیر ڕەزایی" لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرابوو. ئەمیر ڕەزایی و ئارەش ئەحمەدی، ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی خەرمانان، دوای نزیکەی ٤ مانگ بەندکران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتیی ئازاد کران و لە چارەنووسی ئارام مورادیان زانییارییەک لە بەر دەستدا نییە.