کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ نوسینگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سوید

16:01 - 16 خەرمانان 2721

ڕۆژی دووشەممە ٦ـی سێپتامبری ۲۰۲۱ ، هەیئەتێکی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە وڵاتی سويد بە سەرپەرستی بەڕێز مامۆستا حەسەن ڕستگار، و بەشداری کوێستان بابایی بەرپرسی كۆمیتەی گشتی حیزب لەو وڵاتە و ھاورێیان محەممەد ئیسماعیلی و ئەسعەد یووسفی لە شاری ستۆكهۆڵم سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد. ھەیئەتی حیزبی دێموکرات لەلایەن بەرێزان شۆڕش قادر رەحیم و بەختیار بەردەمان لە نوسینگەی نوێنەرایەتیی ھەرێم بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا . سەردانی ھەیئەتی حیزب بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەستبەکار کردنی بەڕێز شۆڕش قادر رەحیم وەک نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەم وڵاتە بوو. شایانی باسە لەو چاوپێکەوتنە دا وێڕای باسکردن لە پەیوەندی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات و حکومەتی ھەرێمی کوردستان باس لە پێیوەندی حیزبە سویدی و کوردستانیەکان کرا.