کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی چەپی ئاڵمان "Linke"، بانگهێشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ‌کۆمیتەی ئاڵمانی کرد

13:38 - 4 رەزبەر 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی، کۆمیتە ناوچەی بێرلینی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پارتی چەپەکانی ئاڵمان بەشداری فێستیڤالێکی سەرشەقامیان کرد کە لەلایەن ئەو حیزبەوە بۆ پێشوازیی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٦ی سێپتامبری وڵاتی ئاڵمان ڕێکخرابوو. نوێنەرایەتیی حیزب لەو ڕێوڕەسمە بە بڵاوکردنەوەی بەرنامە و ئەساسنامەی حیزب، بە زمانی ئاڵمانی، کارەساتی تێرۆری میکۆنووس و ئاکامەکانی دوای ئەو تێرۆرە و دادگای میکۆنووس، مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات کە بە زمانی ئاڵمانی ئامادە کرابوون لەناو بەشداربوواندا و هەروەها باس لەسەر سیاسەتەکانی حیزب و هەڵوێستی حیزب لە پێوەندی لەگەڵ بەرامبەری ژن و پیاو بۆ بەشداربووان کرا. لەو فێستیڤاڵەدا کات تەرخانکرا بوو بو خۆێندنەوەی وتاری حیزبی دێموکراتی کوردستان کە لەلایەن هاوڕێ "کاوە شەریفیان" بە زمانی ئاڵمانی وتارەکەی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.