کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

14:40 - 4 رەزبەر 2721

لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٣٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٣٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو و هەروەها کرێکارانی کۆمپانیای "ئەی جی سی" عەسلوویە بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین لە جێبەجێ‌نەکردنی خواست و ویستەکانیان دەستیان دایە مانگرتن. کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندان وخەنەنشینکراوانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی هۆما لە بەردەم بینای وەزارەتی ڕێگەوبان و شارسازیی تاران و هەروەها هاوکات لەگەڵ بانگەوازیی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی فەرهەنگیانی ئێران لە ٣٦ شاری ئێران بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین ڕژانە سەر شەقامەکان. کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان و فەرهەنگییانی خانەنشینکراو لە ٣٦ شاری ئێران وەکوو شارەکانی سەقز، ئەندیمشک، لامێرد، شیراز، کرماشان، بۆجنوورد، ئیسفەهان، ساری، ئیلام، ئابادان، مەریوان، ئەشکەنان، ماهشەهر، یاسووج، کوهدەشت، یەزد، کازروون، سنە، بەندەرعەباس، ئیزە، بهبەهان، ئەهواز، توربەت حەیدەریە، نووراباد، دێلفان، ئەلیگودەرز، مەشهەد، ئەردەبیڵ، گەچساران، شاری بابەک، خوڕەمئاوا، دوروود، زەنجان، ڕەشت و قەزوێن لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شارەکانی خۆیان و مامۆستایانی پارێزگاکانی تاران و ئەلبۆرز لەبەردەم بینای ڕێکخراوی بەرنامە و بوودجە لە شاری تاران بەڕێوەچوون.