کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە

14:45 - 4 رەزبەر 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی "بێهنام خوسرەوەپەنا" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ناوبراو بە تۆمەتی "کار و چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و بڵاوکردنەوە هەواڵی دوور لە ڕاستی و تێکدانی بیر و ڕای گشتی" لەلایەن ئەو هێزانەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیرانی بێهنام خوسرەوپەنا هیج زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. جێی ئاماژەیە کە کە لە سەرەتای شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٣٩ هاوولاتیی کورد لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، فەرهەنگی و ژینگەیی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سەر بە ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون کە بەشێک لەو دەسبەسە کراوانە دادگایی و حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپاوە.