کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە خواردن

14:48 - 4 رەزبەر 2721

بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ مانی لە خواردن گرت. ڕۆژی شەممە٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی "داراب ڕەشیدی" خەڵکی سەردەشت لە بەندیخانە ناوەندیی ورمێ مانگرتنی لە خواردن راگەیاند . ناوبراو بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە کەمتەرخەمی بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ سەبارەت بە پێداچوونەوەی پەروەندەکەی بۆ ئازادیی پێشوەخت، مانی لە خواردنی گرت. داراب رەشیدی، لە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و دەگوازرێتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد؛ دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ و لە ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ ی ١٣٩٩ی هەتاوی لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پڕۆپاگاندا بەدژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران، سزای ١٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سپا بوو کە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە ئەو حوکمە بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ کەم کرایەوە.