کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی کرانەوەی فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی میلان بە پیشاندانی فیلمی "کچی شین"

14:14 - 27 رەزبەر 2721

فیلمی کچی شین بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی میلان لە وڵاتی ئیتالیا دەکات. فیلمی "کچی شین"، یەکەمین بەرهەمی کەیوان مەجیدی و بە ئامادەکاریی یووسف ئەسەدی وەک فیلمی کرانەوەی بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ژنانی میلان پیشان دەدرێت. فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ژنانی میلان لە ٣٠ی ڕەزبەرەوە تا ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ لە وڵاتی ئیتالیا بەڕێوە دەچێت. فیلمی "کچی شین" بەرهەمێکی سەربەخۆیە کە بە زمانی کوردی و بە هەوڵی بەڕێوبەرانی خوجێیی لە کوردستان ئامادە کراوە. ئەم بەرهەمە چیرۆکێکی ساکار و مرۆڤانە لە دنیای منداڵان و ئارەزووکانی ئەوان لە چوارچێوەی شانۆیەکی دیکۆمێنتی دەگێڕێتەوە. شایانی باسە کچی شین پێشتر لە چەندین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلم بەشداری کردووە و خەڵاتی ڕوحی ئاشتی بردۆتەوە.