کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی مانگرتنی شوفێر و کرێکارانی ڕێگەوبانی پارێزگای سنە

14:30 - 6 خەزەڵوەر 2721

شوفێر ماشینەکان و کرێکارانی ڕێگەوبانی پاریزگای سنە بۆ پێنجەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەیان بە مانگرتنەکەیان ‌دا و شوێنی کارەکانیان بەجێهێشت. بەپێی راپۆرتی یەکیەتیی شوفێرانی پارێزگای سنە، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، شوفێر و کڕیکارانی ڕێگەوبانی پارێزگای سنە، بەهۆێ بارودۆخی نالەباری ژیانیان و پێنەدانی چەندین مانگ مووچە لەلایەن بەرپرسانەوە مانیان لە کارەکانیان گرتووە ٥ ڕۆژە شوێنی کارەکانیان بەجێهێشتووە. ناڕازییان دەڵێن تا ئەو کاتە خواست ‌و ویستەکانمان لەلایەن بەرپرسانەوە جێبەجێ نەکرێ درێژە بە مانگرتنەکان دەدین. شایانی باسە کە مانگرتنەکە، شوفێران وکرێکارانی ڕێگەوبانی شارەکانی سنە، کامیاران سەوڵاوا، بیجاڕ، قوروە، مەریوان، دیواندەرە، سەقز و بانەی گرتووەتەوە.