کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"جامەکەیل بێ‌دەنگی" یەکەم کۆمەڵە شێعری کوردیی "نێعمەتوڵا داودیان" شاعیری ئیلامی بڵاو کرایەوە.

15:12 - 6 خەزەڵوەر 2721

جامەکەیل بێ‌دەنگی "ئاوێنەکانی بێ دەنگی" یەکەم کۆمەڵە شێعری کوردی نێعمەتوڵا داودیان شاعیری ناوداری ئیلام لەلایەن بڵاڤگەی "زانا" و بە پشتگیریی ناوەندیی هۆنەریی ئیلام لە ١٠٢ لاپەڕەدا بڵاو کرایەوە. نێعمەتوڵا داودیان چەندین ساڵە لەبواری شێعری کوردی وفارسی‌دا چالاکە و خزمەتی فەرهەنگیی زۆری لەم بوارەدا کردووە. ناوبراو لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٢ لە ئیلامە و لە شاعیرانی دیاری ئەم ناوچەیە دێتە ئەژمار، بەرپرسیارەتیی ئەنجومەنی ئەدەبیی "هانا" و ڕاهێنان بە زمانی کوردی لە کارە بەرچاوەکانی ناوبراون. "ئەستێرەکانی ڕۆژاوا" کە لەبارەی ژیانی گەنجێکی ئیلامییە و "بۆ من کە دڵتەنگم" کۆمەڵە شێعری فارسی لە بەرهەمەکانی ئەم شاعیرە ئیلامیەن کە بڵاو کراونەتەوە.