![](/weney-mallperr/11577.jpg)
کوردستان میدیا: ئابووری بەستراوەی رێژیمی ئێران بە نەوەت لە ئەگەری دەستپێڕانەگەیشتن بە رێکەوتنی ناوکیی بە تەواوەتی دەڕووخێت.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی دۆیچەولە، رێکخراوی سەرمایەگوزاری نێودەوڵەتی (ئای ئای ئێف) لە راپۆرتێکی تێر و تەسەلی ئابووریدا رایگەیاند کە رێکەوتنی ناوکیی رێژیمی ئێران لەگەڵ گرووپی ١+٥ تەنیا رێکاری رێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە نابووتیی ئابووریی ئەو وڵاتەیە.
ئەم رێکخراوە ئابوورییە جەختی کردووەتەوە کە گەمارۆ ئابوورییە پەسندکراوەکان لە دژی رێژیمی ئێران، ئابووری ئەو وڵاتەی لە گەڕ خستووە و لەو راپۆرتەدا نووسیویەتی کە ئەگەر رێکەوتنی ناوکی نێوان رێژیمی ئێران و وڵاتە زلهێزەکانی جیهان روو نەدات، ئابووری ئێران هەتا ٢ ساڵی دیکە بە تەواوەتی دەرووخێت.
پاش پەسندکرانی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا و یەکیەتیی ئورووپا دژی رێژیمی ئێران، خەساری قەرەبوونەکراوی بە ئابووری ئەو ولاتە گەیاندووە کە دەتوانین ئاماژە بە داخرانی یەکە بەرهەمهێنەر و پیشەییەکان، بلۆکە کرانی داراییەکانی ئێران لە بانکە بیانییەکان، وەرنەگرتنی پارەی فرۆشتنی نەوت، بەرزبوونەوەی هەڵاوسان وبەرزبوونەوەی بێکاری و هەژاری، بکەین.
بەرپرسانی رێژیمی ئێران وەک خامنەیی و رۆحانی بەردەوام پێداگریان لەسەر پاشەکشە نەکردنی ئەو رێژیمە لەسەر بەرنامەی ناوکیی کردووە و گەمارۆئابوورییەکانیان بە کۆمەڵێک کوتە کاغەز لە قەڵەم داوە و رایگەیاندووە کە گەمارۆ ئابوورییەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بارودۆخی ئابووریی ئێران دانەناوە.
گەمارۆکانی کۆمەڵگای جیهانی دژی رێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئەو رێژیمە لەماوەی ٦ ساڵ لەمەوبەرلە بوارەکانی ئابووری، زانستی، سیاسی و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی، لەلایەن یەکیەتیی ئورووپا و ئامریکاوە لە دژی ئێران پەسند کراوە.
بە وتەی کارناسانی ئابووری و چاودێرانی سیاسی، ئەو گەمارۆ ئابوورییانە بۆ بەرە و پێشچوونی بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئێران هیچ بەربەستێک نەبوونە و تەنیا لە سەر دۆخی ئابووریی خەڵکی ئێران کاریگەری تێکدەرانەی هەبووە کە بەپێی راپۆرتی دامەزراوەی سەرمایەگوزاریی نێودەوڵەتیی (ئای ئای ئێف) ئەگەر رێکەوتنی ناوکیی نێوان وڵاتانی ١+٥ و رێژیمی ئێران روو نەدات ئابووری ئەو وڵاتە بە تەواوی دەڕووخێت.