کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

PKK كاتی كێشانەوەی هێزەكانی لە خاكی توركیە دیاری كرد

23:54 - 5 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: موردا قەرەیلان هەڵوێستی فەرمیی پارتی كرێكارانی كوردستانی لەپێوەندیی رەوتی ئاشتی و نامەكانی عەبدوڵڵا ئوجەلان سەرۆكی ئەو پارتە، لەكۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند.


بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەڕی كوردستان میدیا، دوانیوەرۆی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ٥ی بانەمەڕ هەڵوێستی فەرمیی پارتی كرێكارانی كوردستان لەلایەن موردا قەرەیلان و بەبەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لەنوێنەری دەزگاكانی راگەیاندن، لەقەندیل راگەیەندرا.
لەو كۆنفڕانسەدا قەرەیلان وێڕای پشتگیری لەرەوتی ئاشتی لە توركیە پشتیوانی PKK ی لەوتووێژەكانی حكوومەتی توركیە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئوجەلان دەربڕیوە و راشیگەیاندووە، ئێمە دەمانهەوێ لەرێگای خەباتی سیاسیەوە بەمافەكانمان بگەین، نە لەرێگای خەباتی چەكدراییەوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی كوردستان میدیا راشیگەیاند، قەرەیلان ئاشكرای كردووە، لەرێكەوتی ١٨ی بانەمەڕ (٨مەی)ەوە دەست بە كێشانەوەی هێزەكانمان لەخاكی توركیەوە بۆ ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین و داوای لەحكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی توركیە كردووە، لەكاتی كێشانەوەی هێزەكانیان دەبێ یارمەتیدەرییان بن.

موراد قەرەیلان لەو باوەڕەدابووە، ئێمە هەتا ئەو كاتە چەكەكانمان بێدەنگ دەكەین كە حكوومەتی توركیەش چەكەكانی بێدەنگ بن و ئەگەر ئەو حكوومەتە پشتیوانی لەرەوتی ئاشتی نەكات ئێمەش پابەندی رەوتی ئاشتی نابین.

هەواڵنێرمان لەدرێژەدا رایگەیاند: ئەو ئەندامەی كۆنسەی سەرۆكایەتیی داوای لە وڵاتانی یەكیەتی ئورووپا، ئەمریكا و رووسیە كردووە كە یارمەتیدەری پڕۆسەی رەوتی ئاشتی لەتوركیەدا بن.