کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاسەواری مێژوویی چوار تاق لە ئابدانان مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە

15:01 - 9 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: بینای مێژوویی چوار تاقی باقر سەدری شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام کە خاوەنی پێشینەیەکی مێژوویی‌یە، مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ئیدارەی میراتی فەرهەنگی لە نۆژەنکردنەوە و پێڕاگەیشتن بە ئاسەوارە مێژوویی‌یەکان، هەڕەشەی لەناوچوون لە ئاسەوارە مێژوو‌یی‌یەکانی ئیلام و بەتایبەت ئاسەواری مێژوویی چوار تاق لە شارستانی ئابدانان دەکات.
پاشماوەکانی چوارتاقی باقر سەدر بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە و لە ١ کیلۆمیتریی باشووری قەڵای هەزار هەڵکەوتووە.