کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاسەوارە مێژوویی‌یەکان کوردستان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

16:04 - 24 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ناوەندە پێوەندیدارەکانی میراسی فەرهەنگی و ئاسەوارە مێژوویی‌یەکان لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران، هیچ ئاوڕێک لە ئاسەوارە مێژوویی و فەرهەنگییەکانی کوردستان نادەنەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ \'\'بۆدڕی بەردی فەقرە قا\'\'، یەکێک لە شوێنەوارە مێژوویی‌یەکانی کوردستانە کە بەهۆی بایەخ نەدان و پێڕانەگەیشتنی ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیم لەمەڕ پاراستن و نۆژەنکردنەوەی، مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە.
ئاسەواری مێژوویی فەقرە قای مەهاباد دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەکانی پێش زایین کە هەنووکە بەهۆی گرینگی نەدانی بەرپرسانی رێژیم بەرەو فەوتان دەچێت.
ئاسەواری مێژوویی \'\'فەرقرە قا\'\' لە پارێزگای ئورمیە، لە شاری مەهاباد هەڵکەوتووە.
تەفروتووناکردنی ئاسەوارە مێژوویی‌یەکانی کوردستان لەلایەن رێژیم بەردەوام درێژەی هەبووە و بەو سیاسەتە لە هەوڵی تواندنەوەی پێشینەی پێژوویی نەتەوەی کوردە.
هەر لەو پێوەندییەدا راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە شیرکەتی ئاوی پارێزگای زەنجان، لە ٥٠ کیلۆمیتری شاری بیجاڕ سەرقاڵی دروست کردنی بەنداوێکە کە بەو هۆیەوە ١٨ ئاسەواری کەونارایی لەو ناوچەیەدا دەچنە ژێر ئاو و لە ناو دەچن.