کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاسەوارە مێژووییەكانی كوردستانی رۆژهەڵات یەك لەدوای یەك لەبەرەبەرەی لەناو چوون دان

16:12 - 8 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: قەڵای مێژوویی ئاوایی هەزاران لەشارستانی ئابدانان بەهۆی پێڕانەگەیشتن و كەمترخەمییەكانی ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەشێكی لەناو چووە.

بینای ئەو قەڵایە لە جادەی ئابدانان هەڵكەوتووە و سەردەمی دروست كردنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دەورانی ساسانییەكان و دیوارەكانی بە گەچ و بەرد دروست كراوە.

سایتی ئیلام بڵاوی کردەوە، ئەو شوێنە مێژوویە هەنووكە بەشێك لەدیوارەكانی دارووخاوە و ئەگەری ئەوە هەیە ئەو بەشی دیكەشی بۆ هەمیشە لەناو بچێت.

قەڵای هەزارانی ئابدانان بەیەكێك لەئاسەوارە گرینگ و مێژووییەكانی پارێزگای ئیلام دێتە ئەژمار.

شارستانی ئابدانان لەپارێزگای ئیلام و رۆژئاوای ئێران هەڵكەوتووە و زۆربەی دانیشتوانەكەی سەرقاڵی كاری وەرزێری و ئاژەڵدارین.