کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری رووداوی كار لەپارێزگای كوردستان ٥٠% زیادی كردووە / لەیەك ساڵدا ٥٢كرێكار گیانیان لەدەست داوە

23:06 - 26 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەپارێزگای كوردستان لەماوەی ساڵی ١٣٩١دا ٥٢ كرێكار بە هۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە.

سازمانی پزیشك قانوونی ئێران رایگەیاند، گیان لەدەست دانی٥٢ كرێكارە لەماوەی ساڵی ١٣٩١دا لەحاڵێكدایە كە لەساڵی پێشووتردا ٢٤كرێكار بەهۆی روودای كارەوە گیانیان لەدەست داوە.

لەكۆی گشتیی ئەو ٥٢ حاڵەتە گیان لەدەست دانە، ١ كەسیان ژن بووە.

لەلایەكی دیكەوە لەماوەی یەك ساڵدا ١٤٧ كرێكار لەدوو پارێزگای كرماشان و ورمێ‌بە هۆی روودای كارەوە، گیانیان لەدەست داوە.

لەماوەی ساڵی ١٣٩١‌ی هەتاوییدا ٨٦ كرێكار لەپارێزگای ورمێ‌بە هۆی نەبوونی ئیمەنی كار و نەبوونی كەلوپەلی ستاندارد گیانیان لەدەست داوە.

لەپارێزگای كرماشانیش لەساڵی ١٣٩١دا، ٦٩ كەس بەهۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە و ئەو رێژەیە بەنیسبەت ساڵی پێشووتر زیاتر لە ٩٠% چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.

بەگشتیی لەساڵی ١٣٩١ لە سەرانسەری ئێراندا یەك هەزار و ٧٩٥ كەس بە هۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە و لەكۆی ئەو رێژەیە ٧٩٠ كرێكار بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزایی مردوونە.