کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: رێگە بە ئێران نادەین دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات

18:45 - 22 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: جێگیری سەرکۆماری ئامریکا داوای لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد کە بۆ بەرەنگار‌بوونەوەی هەڕەشەی هاوبەش وەک رێژیمی ئێران یەکگرتوو بن.

بەپێی راپۆرتی العربیە، جۆ بایدێن، جێگری سەرکۆماری ئامریکا راشکاوانە وتی کە ئەو سەهیونیستـە و رایشیگەیاندووە کە ئامریکا پێداگرە لەسەر رێگری کردن لەوەی کە رێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی بگات.

بایدێن لە درێژەی قسەکانیدا لەگەڵ شەبەکەی تەلەویزیونی CNN، رایگەیاندووە کە ئێستا ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بە ناوچەیەکی ئاڵۆز و داوای لە وڵاتانی ئەو ناوچەیەی کرد کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەی هاوبەش وەک رێژیمی ئێران یەکگرتوو بن.

جو بایدێن، جێگری سەرکۆماری ئامریکا لە قسەکانیدا موشەکی حیزبوڵڵا لە سنوورەکانی باکووری ئیسڕائیل، گرووپی داعش و گرووپی النوسرە لە باکوور و رۆژهەڵات و بەرنامەکانی ئەتۆمیی رێژیمی ئێرانی، وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچە و سەقامگیری جیهان ناو برد.

جێگری سەرکۆماری ئامریکا رایگەیاند کە ئێمە بە هیچ شێوازێک ئیزن نادەین رێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی بگات.

هەر لەم پێوەندییەدا، رۆژی دووشەممەی حەفتەی رابردووش، بێنیامین نتانیاهو، وەزیری ئیسڕائیل، جەختی لەسەر تێرۆریست بوونی رێژیمی ئێران کرد و بۆ چەندمین جار بە گرووپی ١+٥ هوشداری دا.

ەپێی راپۆرتی رادیۆ ئاڵمان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، باراک ئوباما، سەرکۆماری ئامریکا باسی لە بوونی ناکۆکیی قووڵی نێوان هەڵوێستی رێژیمی ئێران و ئامریکا کرد.

سەرکۆماری ئامریکا بە جەخت کردنەوە لە سەرناکۆکیی قووڵ لە نێوان هەڵوێستەکانی رێژیمی ئێران و ئامریکا لە دانوستانەکان، وتی کە وەک خۆی شک و گومانی لە دەستپێڕاگەیشتن بە رێکەوتنی کۆتایی لە دانوستانەکانی وەزی ناوکی و کۆتایی هێنان بە کێشە و گرفتەکانی نێوان رێژیمی ئێران و گرووپی ١+٥ هەیە و ئەوەیشی رایگەیاند کە هەنووکە بۆشاییەکی گەوەرە هەیە و لەوانەیە بە ئاکام نەگەین.

باراک ئوباما لە قسەکانی خۆیدا، هەوڵی سەرەکیی دەوڵەتی ئامریکای پێشگیری لە دەستپێڕاگەیشتنی رێژیمی ئێران بە چەکی ناوکی راگەیاندووە.

دانوستانە ناوکییەکانی ئێران لەگەڵ گرووپی ١+٥ کە وڵاتانی بریتانیا، فەرانسە، رووسیە، ئامریکا، چین و ئاڵمانی تێدا بەشدارە هەتا رێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ئەمساڵ درێژ کرایەوە و دوو گرووپی دانوستانکار بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە رێکەوتنی کۆتایی کۆ دەبنەوە.